كوردستان 24 ورده‌كاریی ته‌قینه‌وه‌ی چه‌ك و جبه‌خانه‌ی زێره‌ڤانی ده‌خاته‌ڕوو
K24 - هه‌ولێر:
به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه، 18ی ته‌ممووزی 2019، دوو كۆگای چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نیی زێره‌ڤانی، له باره‌گای لیوای 1ی ناوشار، كه ده‌كه‌وێته سه‌ر رێگه‌ی گوێڕ و نزیك عه‌لوه‌ی هه‌ولێر، ئاگریان گرت.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كانی په‌یامنێری كوردستان 24، هۆكاری ئاگره‌كه، شۆرتی كاره‌بایی بووه و سه‌ره‌تا له ژووری چێشتخانه بووه، دواتر گه‌یشتووه‌ته كۆگاكان.
دوو كۆگاكه چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نیی مامناوه‌ندییان تێدا بووه، به هۆیه‌وه چه‌ند گوللـه قازیفه‌یه‌ك و هه‌ندێك ته‌قه‌مه‌نی ته‌قیونه‌ته‌وه، هیچ زیانێكی گیانیش له رووداوه‌كه تۆمار نه‌كراوه، تا ئێستاش خه‌مڵاندن بۆ زیانه ماددییه‌كان نه‌كراوه.
عه‌مید دێده‌وان خورشید، به كوردستان 24ی راگه‌یاند، رووداوه‌كه كاتژمێر 4ی به‌ره‌به‌یان بووه و هۆكاره‌كه‌شی بۆ گۆڕانكاریی له هێله‌كانی كاره‌با گه‌ڕانده‌وه، كه به هۆی بڕانی كاره‌بای نیشتمانی و گۆڕینی بۆ مۆلیده، شۆرتی كاره‌با دروست بووه و دوو كۆگا گڕیان گرتووه.
عه‌مید دێده‌وان روونیشی كرده‌وه، ئه‌وان كۆگاكانیان پۆلێن كردووه، به جۆرێك چه‌كی سووك و قورس و مامناوه‌ندییان جیا كردووه‌ته‌وه، ئاگره‌كه‌ش له دوو كۆگا بووه، یه‌كێكیان هی ته‌قه‌مه‌نیی مامناوه‌نده و ئه‌وی دیكه‌ش كۆگای ئازووقه بووه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، ده‌نگی ئه‌و ته‌قینه‌وانه‌ی بیستراون، ته‌قینه‌وه‌ی چه‌ند گوللـه قازیفه‌یه‌ك بووه كه له‌ناو كۆگای چه‌كی مامناوه‌ند بوونه، دواتریش به هه‌ماهه‌نگیی لیوای 1ی زێره‌ڤانی و تیمه‌كانی به‌رگریی شارستانی، ئاگره‌كه به‌بێ هیچ زیانێكی گیانی كۆنتڕۆڵ كراوه.
ئاشكراشی كرد، لێژنه‌یه‌كی تایبه‌ت پێك هێنراوه بۆ لێكۆڵینه‌وه و بۆ دیاریكردنی هۆكاری سه‌ره‌كیی ئاگركه‌وتنه‌وه‌كه و لێكۆڵینه‌وه‌كان ده‌ستیان پێ كردووه.
ئ. م