خولی نایابی كوردستان رۆژێكی پڕ سه‌ركه‌وتنی تێپه‌ڕ كرد
له گه‌ڕی هه‌شته‌می خولی نایابی كوردستان، زێرەڤانی له نێو یاریگه‌ی دووه‌می فره‌نسۆ هه‌ریری شكستی به هه‌ولێر هێنا و هه‌ندرێنیش یه‌كه‌مین سه‌ركه‌وتنی راسته‌قینه‌ی به كردار تۆمار كرد و پێشمه‌رگه‌ی هه‌ولێریش پێنجه‌مین سه‌ركه‌وتنی له‌م وه‌رزه به‌ده‌ستهێنا.
زاخۆ 2 ـ 3 پێشمه‌رگه‌ی هه‌ولێر
یانه‌ی زاخۆ به‌هۆی سزایه‌كه‌ی یارییه‌كه‌ی بۆ سه‌ر یاریگه‌ی شێخان گواسترایه‌وه، یارییه‌كه‌ش به 3 گۆڵ به‌رامبه‌ر 2 گۆڵ به‌سوودی پێشمه‌رگه كۆتایی هات.
گۆڵەکانی پێشمەرگەی هەولێر لەلایەن عەبدوڵڵا سەربەست و فەرهەنگ وریاوە تۆمارکران، کە عەبدوڵڵا سەربەست لە یارییەکە دووانەی کرد و ژمارەی گۆڵەکانی لەم وەرزەی گەیاندە شەش گۆڵ و پێشه‌نگی گۆڵكارانی خوله‌كه‌ی گرته‌ده‌ست.
پێشمەرگەی هەولێر بەم سەرکەوتنەی ژمارەی خاڵەکانی گەیاندە ١٦ خاڵ و بە شێوەیەکی کاتی هاتە پلەی دووەم و خاڵێک لە پێشمەرگەی سلێمانی یەکەمەوە دوورە، له به‌رامبه‌ردا زاخۆ به 8 خاڵ له ناوه‌راستی ریزبه‌ندییه‌كه جێگیر بوو.
هه‌ولێر 0 ـ 2 زێره‌ڤانی
لە یاریگەی دووەمی شەهیدی فڕەنسۆ هەریری هەولێر میوانداریی زێرەڤانی کرد و زێرەڤانی بە دوو گۆڵی بێبەرامبەر سەرکەوتنی بەدەستهێنا.
گۆڵەکانی زێرەڤانی لە رێگای زیاد ئەحمەد له خوله‌كی 22ـی گێمی یه‌كه‌م و لەیس ساحیب له خوله‌كی 62ـی گێمی دووه‌م تۆمارکران، ئەمە دووەم یارییە لەسەر یەکتری زیاد ئەحمەد لە دوای گەڕانەوەی بۆ ریزەکانی زێرەڤانی گۆڵ دەکات.
زێرەڤانی بەم سەرکەوتنە ژمارەی خاڵەکانی گەیاندە 12 خاڵ و هەولێریش هەر بە خاوەنی ٨ خاڵ مایەوە.
هه‌ندرێن 1 ـ 0 گازی باكوور
هەندرێن دواجار تامی سەرکەوتنی کردەوە و بە گۆڵێکی بێبەرامبەر لە گازی باکووری میوانی بردەوە.
هەندرێن لە یاریگەی خۆی میوانداریی گازی باکووری کرد و لە کەشێکی باراناویدا یارییەکە بەڕێوەچوو، تاکه گۆڵی یارییەکە لە نیوەی یەکەم لە رێگای عامر فازڵەوە تۆمارکرا و گازی باکووریش لە یارییەکە لێدانێکی سزای بۆ هەژمارکرا، بەڵام ئەلیاس نورەدین سەرکەتوو نەبوو، ئەو پێناڵتییەی فەوتاند.
هەندرێن یەکەم سەرکەوتنی بە کرداری بەدەستهێنا، پێشتر بەهۆی کێشەی برایەتی بەرامبەر ئەو یانەیە بە براوە هەژمارکرابوو، هیچ سەرکەوتنێکی دیکەی نەبوو، بەم بردنەوەیە ژمارەی خاڵەکانی گەیاندە ٨ خاڵ.
له به‌رامبه‌ردا گازی باكوور به 7 خاڵ به‌ره‌و خانه‌كانی خواره‌وه‌ی ریزبه‌ندییه‌كه دابه‌زی.