مالیكی: نابێ لەسەر ئاڵۆزییەكانی نێوان ئەمەریكا و ئێران بێلایەن بین
K24 - ھەولێر
نوری مالیكی رایدەگەیەنێت، نابێت چیتر لەسەر ئاڵۆزییەكانی نێوان ئەمەریكا و ئێران بێلایەن بین.
نوسینگه‌ی نوری مالیكی سەرۆكی ھاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا بڵاویكردەوە، لە كۆبوونەوەیدا محه‌مه‌د حه‌لبووسی، سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، مالیكی دووپاتیكردووەتەوە، نابێت چیتر لەسەر ئاڵۆزییەكانی نێوان ئەمەریكا و ئێران بێلایەن بین و پشتی ئەو لایەنە بگرین كە شەڕ رەتدەكاتەوە، كە مەبەست لێی ئێرانە.
مالیكی راشیگەیاندووە، ده‌بێت زمانی هه‌ڕه‌شه‌ی جه‌نگ و په‌نابردنه به چه‌ك دوور بخرێته‌وه و هیوادارین هه‌وڵه‌كانی عێراق بۆ ره‌واندنه‌وه‌ی گرژییه‌كانی نێوان واشنتن و تاران سه‌ركه‌وتوو بێت.
ھ.م