هه‌سه‌ده‌: ئاماری یه‌كه‌م رۆژی هێرشی توركیای راگه‌یاند

چوار تانك و فڕۆكه‌یه‌كی بێ فڕۆكه‌وانیان تێكشكاندووه‌

K24 – هه‌ولێر:

كاتژمێر 04:00ی ئێواره‌ی 9ی ئۆكتۆبه‌ر، هێرشی ئاسمانی سوپای توركیا بۆ سه‌ر باكووری سووریا و خۆرهه‌ڵاتی فورات ده‌ستیپێكرد.

هێزه‌كانی سووریای دیموكرات(هه‌سه‌ده‌) رایگه‌یاند، له‌ ئاكامی بۆردومانی ناوچه‌كانی گرێ سپی، خۆرئاوای عه‌ین عیسا، قامیشلۆ، دێرباسییه‌، دێرك، 5 هاووڵاتی شه‌هید بوون و 3 شه‌ڕڤانیش گیانیان له‌ده‌ستداوه‌.

هاوكات

په‌یامنێری كوردستان24 له‌ سه‌رێ كانی رایگه‌یاند، سوپای توركیا به‌ مه‌به‌ستی پێشڕه‌وی به‌ره‌و سه‌رێ كانی جوڵه‌ی به‌ هێزه‌كانیان كردووه‌، به‌ڵام له‌ باكووری سه‌رێ كانی هێزه‌كانی سووریای دیموكرات(هه‌سه‌ده‌) چوار تانك و فڕۆكه‌یه‌كی بێ فڕۆكه‌وانیان تێكشكاندووه‌.

په‌یامنێری كوردستان24 راشیگه‌یاند، به‌ هۆی ئه‌و زه‌بره‌ی به‌ر سوپای توركیا كه‌وتووه‌، جوڵه‌ی سوپاكه‌ بۆ پێشه‌وه‌ وه‌ستاوه‌ و راده‌ی زیانه‌ گیانییه‌كانی سوپای توركیا نه‌زانراوه‌.

تا ئێستا سوپای توركیا و وه‌زاره‌تی به‌رگری توركیا هیچ زانیارییه‌كی له‌و باره‌یه‌وه‌ بڵاو نه‌كردووه‌ته‌وه‌.