هه‌سه‌ده و سوپای سووریا مه‌فره‌زه‌ی هاوبه‌ش پێكده‌هێنن
K24 - هه‌ولێر:
روانگه‌ی سووریا بۆ مافه‌كانی مرۆڤ رایگه‌یاند، سوپای سووریا و هێزه‌كانی سووریای دیموكراتیك (هه‌سه‌ده) بۆ به‌هێزكردنی هه‌ماهه‌نگی مه‌یدانی، سێ مه‌فره‌زه‌ی سه‌ربازی هاوبه‌شیان پێكهێناوه.
سه‌رچاوه‌كه‌ی رووانگه‌ی سووریا ئاماژه به‌وه ده‌كات، ئه‌و مه‌فره‌زه هاوبه‌شانه، له سنووره‌كانی شاری قامیشلۆ و ناوچه‌ی ده‌رباسیه‌ی پارێزگای حه‌سه‌كه ده‌سووڕێنه‌وه.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه ئه‌وه‌شی گواستووه‌ته‌وه، فه‌رمانده‌ی ئه‌نجوومه‌نی سه‌ربازی حه‌سه‌كه، سه‌ر به هه‌سه‌ده، له‌گه‌ڵ عه‌میدێكی سوپای سووریا، له چوارگۆشه‌ی ئه‌منی قامیشلۆ كۆبووه‌ته‌وه و پێشهاته‌كانی ناوچه‌كه و چۆنیه‌تی پته‌وتركردنی هه‌ماهه‌نگییه‌كانیان تاووتوێ كردووه.
توركیا له 9ی تشرینی یه‌كه‌م/ ئۆكۆتبه‌ری 2019، هێرشه‌كانی بۆ سه‌ر رۆژئاوا له ژێر ناوی "ئۆپه‌راسیۆنی كانی ئاشتی" ده‌ستپێكردووه و ماوه‌ی 9 رۆژ هێرش و بۆردومانه‌كان به‌رده‌وام بوو.
لای خۆیه‌وه سووریا، هێرشه‌كانی توركیای به پێشێلكردنی سه‌روه‌ری خاكی وڵاته‌كه‌ی وه‌سف كردووه.
ئ. م