كه‌ركووك.. ته‌قينه‌وه‌ى بۆمبێك كوژرانى كه‌سێك و برينداربوونى چوار كه‌سى لێكه‌وته‌وه
K24 – كه‌ركووك:
به‌ره‌به‌يانى ئه‌مڕۆ له شه‌قامى (رێگه‌ى به‌غدا)ى شارى كه‌ركووك، بۆمبێكى چێندراو ته‌قييه‌وه.
په‌يامنێرى كوردستان24، سۆران كامه‌ران له كه‌ركووك رايگه‌ياند، ته‌قينه‌وه‌كه له نزيك ئيداره‌ى خۆجێى كه‌ركووك روويداوه.
گوتيشى: له ئاكامى ته‌قينه‌وه‌كه‌دا كه‌سێك گيانى له‌ده‌ستداوه و چوار كه‌سى ديكه بريندار بوون.
روونيشيكرده‌وه، ره‌وشى ئه‌منى كه‌ركووك ناجێگيره و هێزه ئه‌منييه‌كان ژماره‌يه‌ك بازگه‌يان له‌سه‌ر رێگه و شه‌قامه سه‌ره‌كييه‌كانى كه‌ركووك داناوه.