ئیڤانكا و ھاوسەرەكەی لە ساڵێكدا 28 ملیۆن دۆلار قازانجیان كردووە

لە رێگەی وەبەرھێنان ئەو داھاتەیان كۆكردووەتەوە

K24 - ھەولێر

ئیڤانكا و كوشنەری ھاوسەری، لە رێگەی كاری وەبەرھێنانەوە  توانیویانە ساڵی رابردوو بڕی 28 ملیۆن دۆلار بەدەست بێنن.

بەگوێرەی گۆڤاری فۆربسی ئەمەریكی، ئیڤانكای كچە گەورەی دۆناڵد ترەمپ و ھەروەھا جارید كوشنەری ھاوسەری، لە ماوەی ساڵی 2018دا، بڕی 28 ملیۆن دۆلاریان بەدەستھێناوە، سەرجەمیان لە رێگەی وەبەرھێنانی خانووبەرە و چالاكییە داراییەكانیان لە بورسە تۆماركراوە، جگە لەو كارەی كە لە كۆشكی سپی پێیان راسپێردراوە.

گۆڤارەكە ئاشكراشیكردووە، تەنیا داھاتی ئیڤانكا لەو پشكانەی كە لە ھۆتێلی خێزانەكەی لە واشنتن ھەیەتی، ساڵی رابردوو  گەیشتووەتە 3 ملیۆن و 95 ملیۆن دۆلار، ھاوكات كوشنەری ھاوسەری لە رێگەی وەبەرھێنانی خانووبەرە توانیویەتی بە ملیۆنەھا دۆلار داھاتی بەدەست بھێنێت.

ھ.م