ڤایرۆسی كۆرۆنای چینی وڵاتانی ترساندووه
K24 - ههولێر:
بههۆی تۆماركردنی چهندین حاڵهتی تووشبوون و مردن به ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ له چین، كه ڤایرۆسێكی كوشندهیه، بهریتانیا هۆشداری دهداته هاووڵاتیانی له گهشتكردن بۆ ئهو وڵاته و سعوودیهش پشكنینی وردی پزیشكی بۆ ئهوانه دهكات كه لهو وڵاته دهگهڕێنهوه.
ڤایرۆسی كۆرۆناى نوێ ئەگەری ھەیە ببێتە مەترسییەكی نوێی جیھانی ئەگەر زوو چارەسەر نەکرێت.
دەسەڵاتدارانی چین رایانگەیاند، ڤایرۆسەكە توانایەكی زۆری بڵاوبوونەوەی ھەیە و ئەوەش ھەڕەشەیەكی گەورەیە و تا ئێستا 9 كەس بەھۆی توشبوون بە ڤایرۆسەكە گیانیان لەدەستداوە و 400 تووشبووى دیكهش تۆمار كراون.
به گوێرهی لێژنەی ئاسایشی تەندرووستی چین، ڤایرۆسەكە بە رێگەی ھەناسەدان بڵاودەبێتەوە و ئەوەش وایكردووە توانای بڵاوبوونەوەی زیاتر بێت.
ھەریەك لە ئوسترالیا و كۆریای باشوور و ژاپۆن رایانگەیاندبوو، ڤایرۆسێكی نوێ گەیشتووەتە وڵاتەكانیان و كەیسی نوێی نەخۆشی تۆماركراون.
ئ. م