کەرنەڤاڵی ئاشتی لە سلێمانی بەڕێوەچوو
K24 – سلێمانی:
لە رۆژی جیهانی ئاشتیدا، کەرنەڤاڵی نێودەوڵەتی ئاشتی بە سپۆنسەری میدیایی کوردستان24 لە شاری سلێمانی بەڕێوەچوو، لە کەرنەڤاڵەدا چەندین چالاکی جۆرا و جۆر نمایش کران و دووپاتیش لەسەر ئاشتی نێوان گەلان کرایەوە.
لە کەرنەڤاڵەکە، هونەرمەندانی ناوخۆیی و بیانی، بەچەندین زمانی جیاواز کارە هونەریەکانیان نمایش کرد، هەریەک لەگۆرانیەکانیش پەیامێکی ئاشتی دەدا بە گوێی ئامادەبووان.
ڕۆژی جیهانی ئاشتی لەساڵی 1982 لەلایەن نەتەوە یەکگرتووەکانەوە ڕاگەیەنراوە، لەو کاتەوە لەسەرتاسەری جیهان ئەم رۆژو بۆنەیە بەرز ڕادەگیرێ، لەکوردشتانیش ساڵانە پەیامەکە بەنێو هاوڵاتیان بڵاو دەکرێتەوە.
فۆتۆ: ئیبراھیم فەتاح