كوده‌تای سه‌ربازی له وڵاتێكی عه‌ره‌بی سه‌ری هه‌ڵدا
K24- هه‌ولێر:
میدیا عه‌ربییه‌كان بڵاویان كرده‌وه، به‌مه‌به‌ستی ئه‌نجامدانی كوده‌تایێكی سه‌ربازی، هێزێكی ئه‌منی به سه‌رۆكایه‌تی سه‌ڵاح قوش، به‌ڕێوه‌به‌ری هه‌واڵگری پێشووی سوودان له شاری خه‌رتوومی پایته‌ختی ئه‌و وڵاته ده‌ستی به یاخیبوون كردووه و سوپای ئه‌و وڵاته‌ش له هه‌وڵدایه شكستی پێ بهێنێت.
وه‌ك له میدیاكان بڵاوكراوه‌ته‌وه، یاخیبوونه‌كه له‌ناو هێزه‌كانی ده‌سته‌ی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی سه‌ر به ده‌زگای ئاسایش و هه‌واڵگری نیشتیمانی پێشوو ده‌ستی پێكردووه، به‌هۆی ده‌نگی چه‌كه قورسه‌كانی ئه‌و هێزانه‌ش كه بانگه‌شه بۆ كوده‌تا ده‌كه‌ن، ترس و تۆقاندن له‌ناو دانیشتوانی ناوچه‌كانی كافوری، ریاز و گه‌ڕه‌كی فڕۆكه‌خانه و چه‌ند ناوچه‌یه‌كی دیكه‌ی خه‌رتوومی پایته‌خت بڵاوبووه‌وه.
هه‌ر له‌مباره‌شه‌وه محه‌مه‌د حه‌مدان ده‌قلو، فه‌رمانده‌ی هێزه‌كانی پشتیوانی خێرا و جێگری ئه‌نجوومه‌نی سیادی له سوودان جه‌خت ده‌كاته‌وه، "سه‌ڵاح قوش، به‌ڕێوه‌به‌ری پێشووی ده‌زگای ئاسایش و هه‌واڵگری له‌پشت ئه‌و هه‌وڵه سه‌ربازیه‌یه".
له به‌یاننامه‌یه‌كیشدا له كاتی هه‌وڵه‌كه كۆمه‌ڵه‌ی پیشه‌وه‌رانی سوودان داوای له سه‌رجه‌م هاووڵاتیانی ئه‌و ناوچانه كردووه، زۆر وریا بن و له ماڵه‌كانیان نه‌چنه ده‌ره‌وه، ده‌رگا و په‌نجه‌ره‌كانیشیان له‌سه‌ر خۆیان دابخه‌ن و له شوێنه مه‌ترسیداره‌كان نزیك نه‌بنه‌وه، تا ئه‌و كاته‌ی دۆخه‌كه ئاسایی ده‌بێته‌وه.
داواشی له داموده‌زگا ئیدارییه‌كانی ده‌وڵه‌ت كرد، به‌زووترین كات ده‌ستوه‌ردان بكه‌ن و ئه‌و دۆخه بوه‌ستێنن، هه‌روه‌ها داوای له لیژنه په‌یوه‌ندیداره‌كان و هێزی شۆڕش كرد، خۆیان له‌و كێشه‌یه هه‌ڵنه‌قورتێنن و ته‌نیا چاودێری بكه‌ن، تا ئه‌و كاته‌ی دۆخه‌كه سه‌قامگیر ده‌بێته‌وه.
وه‌ك سه‌رچاوه هه‌واڵییه‌كان رایانگه‌یاندووه، سوپای سوودان رێكاری توندیان بۆ شكستپێهێنانی ئه‌و هه‌وڵه سه‌ربازییه گرتووه‌ته‌به‌ر، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش هێزێكی سه‌ربازی به ته‌واوی چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نییه‌وه ره‌وانه‌ی ئه‌و ناوچانه‌ی شاری خه‌رتوم كردووه كه یاخیبوونه‌كه تێیدا سه‌ری هه‌ڵداوه.
ئاماژه‌یان به‌وه‌ش داوه، پێشتر سوپا ته‌نیا 4 كاتژمێری بۆ هێزه یاخیبووه‌كه دیاری كردبوو، بۆ ئه‌وه‌ی چه‌كه‌كانیان فڕێ بده‌ن، ئێستاش خه‌ریكه مۆڵه‌ته‌كه كۆتایی دێت، به‌ڵام هێشتا هێزه‌كه‌ی سه‌ڵاح قوش له شوێنه‌كانیان ماونه‌ته‌وه و پێناچێت به ئاسانی خۆیان راده‌ست بكه‌ن.
به‌گوێره‌ی چالاكوانانی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی ئه‌و وڵاته‌ش، ته‌واوی گه‌شته ئاسمانییه‌كانی فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی خه‌رتوم وه‌ستاون و فڕۆكه‌خانه‌كه‌ش داخراوه، هه‌ندێكی دیكه‌ش باس له‌وه ده‌كه‌ن، ژماره‌یه‌ك گوللـه‌تۆپ و مووشه‌ك به‌ر فڕگه‌ی فڕۆكه‌خانه‌كه كه‌وتوون.
ده‌سته‌ی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی سه‌ر به ده‌زگای ئاسایش هێزێكی سه‌ربازییه و له‌لایه‌ن سه‌ڵاح قوش، به‌ڕێوه‌به‌ری پێشووی ده‌زگای ناوبراوه‌وه به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ پۆلیسی نێوده‌وڵه‌تی "ئینته‌رپول" دامه‌زراوه و دوای سه‌ركه‌وتنی شۆڕش ئه‌ندامانی ئه‌و هێزه له نێوان جیابوونه‌وه یان چوونه پاڵ سوپا و هێزه‌كانی پشتیوانی خێرا سه‌رپشك كران.
H.B