پۆمپیۆ باسی ئه‌گه‌ری ئازادكردنی قه‌شه ئه‌مه‌ریكییه‌كه ده‌كات
K24 - هه‌ولێر:
مایك پۆمپیۆ، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا، پێیوایه ئازادكردنی قه‌شه ئهمهركیییهكه (ئه‌ندرۆ برانسۆن) له‌لایه‌ن توركیاوه، ده‌بێته هه‌نگاوێكی باش و راست و هاوكاریی ئاساییبوونه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان واشنتن و ئه‌نقه‌ره ده‌كات".
پۆمپیۆ له ئێواره خوانێكی ساڵانه‌ی په‌یمانگای یه‌هوودی بۆ ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی ئه‌مه‌ریكا له واشنتن، ئێواره‌ی رۆژی چوارشه‌ممه 10/10/2018 گووتی: "ئه‌وه كارێكی راسته و پێویسته بیكه‌ن و كارێكی مرۆییه و ده‌بێت توركیا ئه‌نجامی بدات، هیوایه‌كی زۆرم هه‌یه ئه‌ندرۆ و هاوژینه‌كه‌ی به‌م زووانه بگه‌ڕێنه‌وه بۆ ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا".
پۆمپیۆ، ئازادكردنی قه‌شه‌كه‌ی به هه‌نگاوێكی گرنگ له په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان توركیا و ئه‌مه‌ریكا ناوبردووه.
ده‌ستبه‌سه‌ركردنی قه‌شه ئه‌ندرۆ برانسۆن، یه‌كێكه له كێشه و ناكۆكییه‌كانی نێوان ئه‌نقه‌ره و واشنتن و به‌و هۆیه‌شه‌وه ئه‌مه‌ریكا سزا و باجی گومرگی به‌سه‌ر توركیادا سه‌پاند، به‌ڵام هێشتا ده‌سه‌ڵاتدارانی توركیا به پاساوی بوونی په‌یوه‌ندی به كوده‌تا شكستخواردووه‌كه‌ی مانگی ته‌مووزی 2016 ئاماده‌نین ئازادی بكه‌ن.