پهرلهمانتاره مانگرتووهكهی ههدهپه رهوانهی نهخۆشخانه كرا
K24- ههولێر:
لەیلا گوڤەن، پەرلەمانتاری هەدەپە دوای 98 رۆژ مانگرتن لە خواردن رەوانەی نەخۆشخانە کرا.
ئەمڕۆ شاندێکی رێكخراوی ئاشتی نێودەوڵەتی لە دیاربەکر سەردانی لەیلا گوڤەنیان کرد، دواتر بڕیاربوو شاندەکە لەبەردەم ماڵی لەیلا گۆڤەن کۆنفڕانسێکی رۆژنامەوانی سازبکهن، بەڵام بەهۆی تێکچوونی باری تەندرووستییهوه، لەیلا گوڤەن رەوانەی نەخۆشخانەیان کرا.
لەیلا گوڤەن، پەرلەمانتاری هەدەپە ماوەی 98 رۆژە بەهۆی سەپاندنی گۆشەگیری بەسەر عەبدوڵڵا ئۆجەلاندا، مانی لە خواردن گرتووە.
ئهمهش دوای ئهوه هاتووه، دوێنێ ئەندامانی رێكخراوی ئاشتی نێودەوڵەتی، بۆ دەستپێكردنی پرۆسەی ئاشتی، سەردانی توركیایان كردووە و داوی دیداری وەزیری ناوخۆیان كردبوو، بەڵام رێگەی دیداریان پێنەدرا.
رێكخراوەكە لە سەر ھەمان پرس لەگەڵ ھەدەپە كۆبووەوە و له كۆنفرانسێكی رۆژنامهوانیدا لهمبارهیهوه، پەروین بوڵدان، ھاوسەرۆكی ھەدەپە رایگەیاند، توركیا پێویستی بە ئاشتی ھەیە و سوپاسی ھەڵوێستی رێكخراوەكەشی كرد.
H.B