به‌ڤیدیۆ.. سه‌یری ئه‌م وشتره چۆن ئۆتۆمۆبیلێكی گیرخواردوو رزگار ده‌كات
K24- هه‌ولێر:
گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بڵاو بووه‌ته‌وه، له دیمه‌نه‌كانیدا نیشان ده‌درێت، كاتێك وشترێك ئۆتۆمۆبیلێكی گیرخواردوو له‌ناو به‌فر له سه‌ر یه‌كێك له رێگاكان له وڵاتی رووسیا رزگار ده‌كات.
له گرته‌كه‌دا دیاره، كه ئۆتۆمۆبیلێك له‌ناو به‌فر گیری خواردووه و وه‌ك بڵاوكراوه‌ته‌وه، ئامێری به‌فرماڵین و شۆفڵیشیان به‌كار هێناوه، به‌ڵام نه‌یانتوانیوه ئه‌و ئۆتۆمۆبیله له به‌فره‌كه ده‌ربهێنن، له‌كاتێكدا وشتره‌كه توانی ئه‌و كاره بكات.
دوای ئه‌وه‌ی تاقیكردنه‌وه‌ی هه‌موو رێگاكان بۆ ده‌رهێنانی ئۆتۆمۆبیله‌كه له به‌فر بێ سوود بوون، خاوه‌نی ئۆتۆمۆبیله‌كه بڕیار ده‌دات به هاوكاری چه‌ند هاوڕێیه‌كی ئۆتۆمۆبیله‌كه‌ی له‌ڕێگه‌ی گوریس و په‌ته‌وه به وشترێكه‌وه ببه‌ستنه‌وه و به‌م رێگه‌یه‌ش توانییان ئۆتۆمۆبیله‌كه له به‌فره‌كه ده‌ربهێنن.
له گرته‌كه‌دا دیاره، سه‌ره‌تا وشتره‌كه دوو جار هه‌وڵی راكێشانی ئۆتۆمۆبیله‌كه ده‌دات، ئینجا ده‌توانێت له به‌فره‌كه ده‌ربهێنێت، له‌كاتێكدا به‌گوێره‌ی خاوه‌نی وشتره‌كه، ئه‌و ئاژه‌ڵه تایبه‌ته به نمایشه‌كانی سێركی ناوخۆیی.
H.B
Саратов, февраль, верблюд вытаскивает застрявшую в снегу "Ниву"
— lana (@lan0509) February 7, 2019
Русское поле экспериментов pic.twitter.com/yiWzNSPSZG