ئه‌ندرو پیك: خەڵكی كوردستان بەختەوەرن سەركردەیەكی وەك مەسرور بارزانی‌یان ھەیە
K24 – هه‌ولێر:
ئه‌ندرو پیك، جێگری یاریده‌ده‌ری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مەریكا بۆ كاروباری عێراق و ئێران له لێدوانێكی تایبه‌تدا بۆ كوردستان24 باسی پێكهێنانی كابینه‌ی نوێ به سه‌رۆكایه‌تی مه‌سرور بارزانی ده‌كات.
ئه‌ندرو پیك، جێگری یاریده‌ده‌ری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مەریكا بۆ كاروباری عێراق و ئێران رایگەیاند: "ئێمه په‌یوه‌ندییه‌كی زۆرباشمان له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان هه‌یه و هه‌میشه خۆشحاڵین به‌و میوانداریه‌ی لێره ده‌كرێین و په‌یوه‌ندییه‌كی پته‌ویشیمان له‌گه‌ڵ حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان هه‌یه".
راشیگەیاند: "خۆشحاڵین به ده‌ستبه‌كاربوونی سه‌رۆكی نوێ و سه‌رۆك وه‌زیرانی نوێی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و ئه‌مه قۆناخێكی گه‌وره‌یه بۆ هه‌رێمی كوردستان و زۆر كارمان له‌پێشه‌وه كه پێكه‌وه ئه‌نجامیبده‌ین".
ئاماژەی بەوەشدا: "پێموایە خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان به‌خته‌وه‌رن به‌وه‌ی ئه‌مجۆره سه‌ركردانه‌یان هه‌یه".
H.J