هه‌سه‌ده‌: فڕۆكه‌یه‌كمان تێكشكاند

له‌ ئاسمانی شارۆچكه‌ی دێریك

K24 - هه‌ولێر:

هێزه‌كانی سووریای دیموكرات(هه‌سه‌ده‌) رایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ له‌ ئاسمانی شارۆچكه‌ی دێریكی رۆژئاوای كوردستان فڕۆكه‌یه‌كی بێ فڕۆكه‌وانی توركیامان تێكشكاندووه‌.

تێكشكاندنی ئه‌و فڕۆكه‌یه‌ دوای ئه‌وه‌ دێت، شه‌وی رابردوو، له‌ یه‌كه‌م رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی سوپای توركیا و هه‌سه‌ده‌ له‌ گرێ سپی چوار تانك و فڕۆكه‌یه‌كی بێ فڕۆكه‌وانی توركیا تێكشكێندرا.

به‌ گوێره‌ی زانیاری په‌یامنێرانی كوردستان24 شه‌ڕ و پێكدادانی چڕ ئه‌مڕۆ له‌ سنووری ناوچه‌كانی گرێ سپی، سه‌رێ كانی به‌رده‌وامه‌.

تا ئێستا سوپای توركیا هیچ زانیارییه‌كی له‌و باره‌یه‌وه‌ رانه‌گه‌یاندووه‌.

سه‌رچاوه‌: سكای نیوز