سه‌كۆی ئه‌و مووشه‌كانه دۆزرایه‌وه كه ئاراسته‌ی باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا كرابوون
K24- هه‌ولێر:
شانه‌ی راگه‌یاندنی ئه‌منی عێراقی ئاشكرایكرد، سه‌كۆی هه‌ڵدانی ئه‌و مووشه‌كانه‌یان دۆزیوه‌ته‌وه، كه شه‌وی رابردوو ئاراسته‌ی باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا له به‌غدا كرابوون.
له به‌یاننامه‌یه‌كدا شانه‌ی ناوبراو دووپاتیكرده‌وه، "دوای هێرشه مووشه‌كییه‌كه‌ی شه‌وی رابردوو بۆ سه‌ر باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا له به‌غدا، ده‌ستبه‌جێ فه‌رمانده‌یی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی به‌غدا به هه‌وڵه ئه‌منی و هه‌واڵگرییه‌كه‌ی توانی سه‌كۆی ئه‌و مووشه‌كانه بدۆزێته‌وه، كه هێرشه‌كه‌ی پێ ئه‌نجامدرابوو".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، "ئه‌و سه‌كۆیانه كه‌وتوونه‌ته شوێنێكی ناوچه‌ی زه‌عفه‌رانییه و جگه له دۆزینه‌وه‌ی ئه‌و سه‌كۆیه‌ی هێرشه‌كه‌ی پێ ئه‌نجامدراوه، سه‌كۆیێكی دیكه‌ش به ته‌واوی گوللـه كاتیۆشاكانیه‌وه دۆزرتاوه‌ته‌وه".
به‌یاننامه‌كه جه‌ختیشی كردووه‌ته‌وه، "گه‌ڕان و پشكنین بۆ دۆزینه‌وه‌ی ئه‌و كه‌س و لایه‌نانه به‌رده‌وامه كه ده‌ستیان له پیشت ئه‌و هێرشانه‌یه".
شانه‌ی راگه‌یاندنی ئه‌منی ئاماژه‌ی به‌وه‌ش داوه، "له یه‌كه‌م خوله‌كه‌كانی به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ 3 مووشه‌كی جۆری كاتیۆشا له ناوچه‌ی سه‌وزی شاری به‌غدا كه‌وتنه خواره‌وه، به‌بێ ئه‌وه‌ی هیچ زیانێكیان به‌دواوه بێت".
H.B