رووداوێکی تەقەکردن لە ئەڵمانیا روویدا
K24 – ههولێر:
میدیاکانی ئەڵمانیا بڵاویانکردەوە، لە شاری روت ئیم سی کە دەکەوێتە رۆژئاوای شاری نۆرمبێرگ، کەسێک تەقەی لە هاووڵاتیان کردووە و بەهۆیەوە شەش کەس کوژراوە.
ئاماژە بەوەشکراوە، پۆلیسی شارەکە ئۆپەراسیۆنێکی فراوانیان دەست پێکردووە و تەقەکەرەکە دەستگیرکراوە.
بەگوێرەی زانیارییە سەرەتاییەکان، رووداوەکە تیرۆرستی نییە و لە ئەنجامی ناکۆکی نێوان دوو کەس روویداوە.