ئیڤانكا تۆڵه‌ی باوكی له په‌یامنێرێك ده‌كاته‌وه
K24 - هه‌ولێر:
ئیڤانكا كچی دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا، كه ئێستا وه‌ك راوێژكارێكی خۆبه‌خش له كۆشكی سپی كارده‌كات، گه‌وره په‌یامنێرێكی كه‌ناڵی سی ئێن ئێن پشتگوێ ده‌خات و وه‌ڵامی ناداته‌وه.
به گوێره‌ی گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیی، جیم ئه‌كۆستا، گه‌وره په‌یامنێری كه‌ناڵی سی ئێن ئێنی ئه‌مه‌ریكا، له كۆشكی سپی پرسیار له باره‌ی لێپێچینه‌وه له تره‌مپ له ئیڤانكا ده‌كات و مایكه‌كه ده‌باته به‌رده‌می، له به‌رامبه‌ریشدا ئیڤانكا به‌بێ ئه‌وه‌ی هیچ وه‌ڵامێك بداته‌وه و سه‌یری په‌یامنێره‌كه بكات، درێژه به رۆیشتنی خۆی ده‌دات و پشتگوێی ده‌خات.
پێشتر له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا، تره‌مپ له پرسیارێكی ئه‌و په‌یامنێره تووڕه بوو، تا كار گه‌یشته ئه‌وه‌ی تره‌مپ پێی بڵێت: "بێ ره‌وشت مه‌به و مایكه‌كه‌ت دانێ و پرسیار مه‌كه".
به گشتی دۆناڵد تره‌مپ، كه‌ناڵی سی ئێن ئێن به كه‌ناڵی دژه خۆی و ئه‌مه‌ریكا وه‌سفی ده‌كات و وه‌ك كه‌ناڵێك كه هه‌واڵه‌كانی هه‌ڵبه‌ستراوه وه‌سفی ده‌كات.
ايفانكا ترمب ترفض الحديث مع جيم اكوستا كبير مراسلي سي إن إن في البيت الأبيض .. سبق وان تصادم في اكثر من مناسبة مع والدها .. هنا يسألها في الفيديو عن تعليقها مع بدء إجراءات محاكمة ترمب بمجلس الشيوخ في إطار مساءلته pic.twitter.com/9JW7tqeBq6
— حسينة اوشان (@hassinaouch) January 22, 2020
ئ. م