مه‌سرور بارزانی په‌یامێكی هاوخه‌می بۆ رۆژئاوای كوردستان بڵاوده‌كاته‌وه
K24 - هه‌ولێر:
مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌كانی ئه‌مڕۆی رۆژئاوای كوردستان، په‌یامێكی هاوخه‌می بڵاوكرده‌وه و رایگه‌یاند، تیرۆ و تیرۆرستان، یەك ئامانجیان هەیە و دژ بە مرۆڤایەتی و هەموو ئایین و ئاینزا و ژیان و شارستانییەتن.
سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، له‌و په‌یامه‌دا، به توندی ئیدانه‌ی ته‌قینه‌وه تیرۆرستییه‌كانی ئه‌مڕۆی شاركانی عه‌فرین، قامیشلۆ و حه‌سه‌كه‌ی رۆژئاوای كوردستان ده‌كات، هاوخه‌می خۆیشی ئاراسته‌ی كه‌سوكاری قوربانییان ده‌كات و هیوای چاكبوونه‌وه‌ش بۆ برینداران ده‌خوازێت.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه، 11ی ته‌ممووزی 2019، دوو ته‌قینه‌وه له شاره‌كانی عه‌فرین و قامیشلۆ روویاندا و به‌هۆیه‌وه زیاتر له 15 كه‌س گیانییان له‌ده‌ستدا و زیاتر له 65 كه‌سیش برینداربوون.
ده‌قی په‌یامه‌كه‌ی مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان:
"په‌يامێکی هاوخه‌مى له سه‌رۆکی حكومه‌تى هه‌رێمی كوردستان
بە توندى ئیدانەی ئەو تەقینەوە تیرۆرستیانەی ئەمڕۆی شارەكانی عەفرین و قامشلۆ و حەسەكە دەكەم، كە ژمارەیەك هاووڵاتی سڤیل گیانیان لە دەستدا و ژمارەیەكی زۆریش بریندار بوون.
سەرەخۆشی و ھاوخەمی خۆم ئاراستەی كەسوكاری قوربانیيەكان دەکەم و هیوای چاكبوونەوە بۆ بریندارەكان دەخوازم.
ئەو كردەوە تیرۆیستیانە ئەوە دووپاتدەكەنەوە، كە تیرۆ و تیرۆرستان یەك ئامانجیان هەیە و دژ بە مرۆڤایەتی و هەموو ئایین و ئاینزا و ژیان و شارستانییەتن.
مه‌سرور بارزانى
سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نى وه‌زيرانى هه‌رێمى كوردستان
11/7/2019"