عێراق.. ھەوڵی گۆڕینی سیستمی فیدڕاڵی دەدرێت
K24- هه‌ولێر:
هۆشداری لە ئه‌گه‌ری گۆڕینی سیستەمی بەڕێوەبردنی عێراق له په‌رله‌مانییه‌وه بۆ سه‌رۆكایه‌تی و نەهێشتنی فیدڕاڵیه‌ت و کەمکردنەوەی دەسەڵاتەکانی هەرێمی کوردستان دەدرێت.
لەم بارەیەوە رێبوار كه‌ریم، پەرلەمانتاری کورد له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق دەڵێت: لەناو لێژنەی هەمواری دەستوور هەوڵێك بۆ نه‌هێشتنی سیستەمی فیدڕاڵی هه‌یه و سیسته‌می به‌ڕێوه‌بردنی عێراق لە پەرلەمانییەوە بگۆڕدرێت بۆ سەرۆکایەتی.
جه‌ختیش ده‌كاته‌وه، پێویسته كورد خۆی بۆ قۆناغی داهاتوو ئاماده بكات و لایه‌نه كوردستانییه‌كان به‌ر له هه‌ر شتێك بیر له یه‌كڕیزیی و كۆده‌نگی بكه‌نه‌وه.
لە بەرامبەریشدا ڤیان سه‌بری، ئەندامی كورد له لێژنەی هەمواركردنه‌وه‌ی دەستوور رەتی دەکاتەوە، لێژنەکە هیچ دەسەڵاتێکی بۆ بڕیاردان هەبێت و دووپاتی ده‌كاته‌وه، ئەو لێژنەیە تەنها دەتوانێ راسپاردە بداتە ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران، بۆ ئه‌وه‌ی پەسەندی بکات و بیخاتە بەردەم گەل بۆ راپرسی.
پرسی هه‌مواری ده‌ستوور زیاتر ئەو ماددانە دەگرێتەوە، کە پەیوەستن بە دەسەڵاتەکان و سیستەمی سیاسیی و دیاریکردنی کوتلەی گەورە، کە ئەمانە هەموویان پەیوەندیدارن بە دۆخی کوردەوە لە عێراق.
H.B