پارتی: دەبێت مافی سەرجەم پێکهاتەکانی عێراق لەبەرچاو بگیرێت
K24 – ههولێر:
بەرپرسی پەیوەندییە نیشتمانییەکانی پارتی دیموكراتی كوردستان، عهلی حوسێن بە پێویستی دەزانێت مافی سەرجەم پێکھاتەکانی عێراق لەبەرچاو بگیرێت، لە بەرامبەردا ئارێز عەبدوڵا ئەندامی سەرکردایەتی یەکێتی پێشنیازی كرد، لایەنە کوردستانیەکان کۆمیتەیەکی ھاوبەش پێکبھێنن، بۆ ئەوەی رۆڵیان ھەبێت لە پێکھێنانی کابینەیەکی تازە بۆ عێراق.
یەکەمجارە لە عێراقی نوێدا، سەرۆک وەزیرانێک دەستلەکاربکێشێتەوە، لە سەرەتای دروستبوونی خۆپیشاندانەکانیش، لایەنە کوردستانییەکان پێیان وابووە، کێشەکان لە ساڵێکدا چارەسەرناکرێن و کێشەی ١٦ ساڵی رابردوون، بۆیە پشتیوانی مانەوەی عادل عەبدولمەھدی و کابینەکەیان کردووە.