راگه‌یه‌ندراوێك له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی خۆسه‌ر له باره‌ی راگه‌یاندنی ئاگربه‌سته‌وه
K24 - هه‌ولێر:
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی خۆسه‌ر له رۆژئاوای كوردستان له راگه‌یه‌ندراوێكدا، دووپات له پابه‌ندبوونی خۆیان به جێبه‌جێكردنی رێككه‌وتنی ئاگربه‌ست ده‌كاته‌وه و رایده‌گه‌یه‌نێت، ئه‌گه‌ر به‌رخودانی ئه‌فسانه‌یی نه‌بایه له‌لایه‌ن شه‌ڕڤانانی هه‌سه‌ده‌وه، نه‌ده‌گه‌یشتنه بڕیاری ئاگربه‌ست.
به‌ڕێوه‌به‌ری خۆسه‌ر، توركیا به پابه‌ندنه‌بوون به رێككه‌وتنی ئاگربه‌ست تۆمه‌تبار ده‌كات و رایده‌گه‌یه‌نێت، تا ئێستا توركیا هێرش و بۆردومانه‌كانی خۆی رانه‌گرتووه، به‌تایبه‌تیش له سه‌رێكانی، كه چه‌ندین شه‌هید و بریندار به‌هۆی بۆردومانه‌كانه‌وه هه‌ن.
له‌و راگه‌یه‌ندراوه‌دا دووپات له‌وه‌ش كراوه‌ته‌وه، رێككه‌وتنی ئاگربه‌ست ناوچه‌كانی نێوان سه‌رێكانی تاكو گرێسپی ده‌گرێته‌وه، له‌گه‌ڵ ده‌سته‌به‌ری گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ئاواره سوورییه‌كان بۆ ناوچه‌كانییان.
ئه‌وه‌ش ده‌خاته‌ڕوو، كه توركیا ده‌یه‌وێت رێككه‌وتنه‌كه بكاته بیانووێك بۆ گۆڕینی دیمۆگرافیای ناوچه‌كه و پاكتاوی نه‌ژادی پێكهاته‌كانی ناوچه‌كه بكات.
له‌و راگه‌یه‌ندراوه‌دا باس له‌وه‌ش كراوه، كه هه‌ندێك له بڕگه‌كانی رێككه‌وتنه‌كه، پێویستیان به گفتوگۆ هه‌یه له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكا كه لایه‌نی به‌رپرسه له رێككه‌وتنه‌كه.
ئ. م