محه‌ممه‌د ره‌ئوف: هاوپه‌يمانى به‌رده‌وام ده‌بێت

كۆنگره‌ى هاوپه‌يمانى له‌ هه‌ولێر به‌ڕێوه‌ده‌چێت

K24 – هه‌ولێر:

ئه‌ندامى ده‌سته‌ى دامه‌زرێنه‌رى هاوپه‌يمانى بۆ ديموكراتى و دادپه‌روه‌رى، محه‌ممه‌د ره‌ئوف رايگه‌ياند، هاوپه‌يمانى به‌رده‌وام ده‌بێت له‌ كاره‌كانى و مانه‌وه‌ى بۆ ئێستا و داهاتووى هه‌رێمى كوردستان گرنگه‌.

له‌ وتارى ده‌ستپێكى يه‌كه‌م كۆنگره‌ى هاوپه‌يمانى، محه‌ممه‌د ره‌ئوف جه‌ختى له‌سه‌ر ئه‌وه‌ كرده‌وه‌، كه‌ هاوپه‌يمانيى به‌رده‌وام ده‌بێت له‌ كاره‌كانى.

له‌ كۆنگره‌كه‌دا، هاوپه‌يمانى بڕيارى مانه‌وه‌ و هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ه‌ى هاوپه‌يمانى خرايه‌ ده‌نگدانه‌وه‌ و به‌ زۆرينه‌ى ره‌هاى ده‌نگ بڕيار بۆ مانه‌وه‌ى هاوپه‌يمانى درا.