خۆپیشانده‌رانی ته‌حریر وێنه‌ی ده‌سه‌ڵاتدارانی شیعه‌ هه‌ڵده‌واسن و داوای جێهێشتنی ده‌سه‌ڵاتیان لێ ده‌كه‌ن

گۆڕه‌پانی ته‌حریر جێناهێڵن
kurdistan24.net

K24- به‌غدا:

خۆپێشاندەرانی گۆڕەپانی تەحریر وێنەی دەیان سیاسی و دەسەڵاتداری شیعەیان هەڵواسیوە و داوایان لێ دەكەن كورسی دەسەڵات جێ بهێلن و بە توندی رەخنە لە بەرپرسانی عێراق دەگرن و داوایان لێدەكەن چاكسازی ریشەیی بكەن.

ناڕه‌زایه‌تی خۆپێشانده‌رانی عێراق به‌ جۆرێكن، زۆربه‌ی‌ سیاسیەكانی شیعە كه‌وتوونه‌ته‌ به‌رده‌م توڕەیی شەقام، هه‌روه‌ها زۆرینه‌ی پۆستەر و دروشمەكانی گۆڕەپانی تەحریر لەدژی ئەوانە، كەم سیاسی و دەسەڵاتدار هەیه‌ له‌ توڕەیی خۆپێشاندەران ڕزگاری بوبێت.

له‌ لێدوانێكیشدا بۆ كوردستان 24، چالاكوانێكی خۆپێشاندانەكەی تەحریر به‌ناوی خه‌زعه‌ل ته‌میمی ده‌ڵێت: "لەبەر ئەوەی ئەم حكوومەتە شیعە پێكیهێناوە، خەڵكی دیكەشی تێدایە، بەڵام شیعە بەرپرسن، بۆیە ڕەخنە لەوان دەگرین، ئەوانەی سەر بە وڵاتانی دەرەوەن نوێنەری ئێمە نین".

هاوكات خانمه‌ خۆپێشانده‌رێكی دیكه‌ هه‌ر له‌ گۆڕه‌پانی ته‌حریر به‌ ناوی زه‌هره‌ مونعم بۆ كوردستان 24 جه‌خت ده‌كاته‌وه‌، "ئەوانە لەسەردەمی تائیفیەت ئێمەیان ژیاند، لەسەردەمێك كە هەموو چركەیەك تەقینەوە بوو، دوای داعش ئێمە بیرمان كردەوە بۆچی سیاسیەكان مافمان بخۆن، بۆیە بۆچونمان گۆڕا و ئەمە قبوڵی ناكەین".

هەر ڕۆژەو وێنەی ژمارەیەك سیاسی و به‌رپرسی عێراقی له‌ گۆڕه‌پانی ته‌حریر هەڵداوسرێن، بەتایبەت ئەوانەی ئێستا لەناوەندی بڕیاردانن، بەڵام كەس بەهۆی توڕەیی لە سیاسیەكان نەفرەت لەنیشتیمانەكەی خۆی ناكات.

H.B