ئه‌مه‌ریكا توركیا و هه‌سه‌ده دڵنیا ده‌كاته‌وه
K24 - هه‌ولێر:
هاوپەیمانی نێودەوڵەتی رایدەگەیەنێت، بۆ دڵنیایی ئەنقەرە و هەسەدە، گەڕێكی چاودێری ئاسمانی هاوبەشیان لەگەڵ تورکیا ئەنجامداوە.
هاوپه‌یمانێتی نێودەوڵەتی دژی داعش، له تویته‌ر ئاشكرای ده‌كات، گه‌ڕێكی چاودێریان به ئاسمانی ناوچه‌ی ئارام له‌سه‌ر سنووری سووریا و توركیا ئه‌نجامداوه.
هاوپەیمانی نێوده‌وڵه‌تی دژی داعشدا لە تویته‌ر ئاشكرای ده‌كات، بە هێلیکۆپتەری جۆری UH60-Black Hawk گه‌ڕێكی چاودێریان ئه‌نجامداوه.
ئەوەش هاتووە کە ئەنجامدانی ئەو گەڕە هاوبەشه بۆ بەخشینی دڵنیایی زیاتره بە هاوپەیمانی ئەمه‌ریکا لە ناتۆ کە تورکیایە، هەروەها بۆ هاوبەشەکان لە تێکشکاندنی داعش کە هەسەدەیە.
تاوه‌كو ئێستا توركیا و ئەمه‌ریكا سێ گەڕی ئاسمانى ھاوبەشیان لە ناوچەی ئارام ئەنجامداوه.
ئ. م