یەكێتی كاندیدی پۆستەكانی بۆ كابینەی نوێ یەكلا دەكاتەوە

مەكتەبی سیاسی یەكێتی كۆدەبێتەوە
kurdistan24.net

K24 - سلێمانی

ئەمڕۆ مەكتەبی سیاسی یەكێتی لە سلێمانی كۆدەبێتەوە و گفتوگۆ لەسەر چەند پرسێك دەكەن، یەكێك لە پرسە سەرەكییەكانی كۆبوونەوەكەش یەكلا كردنەوەی پۆستەكانە.

ھاوژین جەمال، پەیامنێری كوردستان24 لە سلێمانی رایگەیاند: "كاتژمێر 11ـی پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ مەكتەبی سیاسی یەكێتی بەسەرۆكایەتی كۆسرەت رەسوڵ كۆدەبێتەوە. لە كۆبوونەوەكەدا بارودۆخی سیاسی ھەرێمی كوردستان و ناوچەكە تاوتوێ دەكرێت و باس لە كارنامەی كابینەی داھاتووی حكوومەتی ھەرێم دەكرێت. ھەروەھا مەكتەبی سیاسی یەكێتی كاندیدی پۆستەكانی یەكلا دەكاتەوە و دواتر دەیانداتە ئەنجوومەنی سەركردایەتی حزبەكە".

گوتیشی: "ھەر لەو كۆبوونەوەیەدا یەكێتی تاوتوێی كاندیدەكانی پۆستی پارێزگاری كەركووك و كۆبوونەوەی داھاتوو نێوان پارتی و یەكێتی دەكرێت و ھەوڵدەدرێت لە چەند رۆژێكی ئایندەدا ئەو پرسە یەكلا بكرێتەوە".

لە 12/6/2019، مەسرور بارزانی، بۆ پێكھێنانی كابینەی نۆیەمی حكوومەتی ھەرێمی كوردستان راسپێردرا، به‌پێى فه‌رمانه‌ هه‌رێمييه‌كه‌ ده‌بێ لە ماوەی 30 رۆژدا كابینەی نوێی حكوومەتی ھەرێمی كوردستان پێكبھێنرێت.

ھ.م