سێ وڵاتی ئه‌وروپا به‌یاننامه‌یكی توندیان سه‌باره‌ت به كوژرانی خۆپێشانده‌رانی عێراق راگه‌یاند
K24- هه‌ولێر:
3 وڵاتی ئه‌وروپا له به‌یاننامه‌یه‌كی توندی هۆشداریدا داوایان له عادل عه‌بدولمه‌هدی، سه‌رۆك وه‌زیری ده‌ستله‌كاركێشاوه‌ی عێراق كرد، هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی له گۆڕه‌پانه‌كانی خۆپێشاندان دووربخاته‌وه.
له به‌یاننامه‌كه‌دا كه له‌لایه‌ن هه‌ریه‌ك له باڵیۆزخانه‌كانی فه‌ره‌نسا، ئه‌ڵمانیا و به‌ریتانیاوه له عێراق بڵاوكراوه‌ته‌وه، هاتووه، "باڵیۆزه‌كانی ئه‌و سێ وڵاته چاویان به عادل عه‌بدولمه‌هدی، سه‌رۆك وه‌زیرانی ده‌ستله‌كاركێشاوه‌ی عێراق كه‌وتووه و كوژرانی خۆپێشانده‌رانی عێراقیان له مانگی ئوكتۆبه‌ری رابردوو و ئه‌و 25 خۆپێشانده‌رانه‌یان شه‌رمه‌زار كردووه، كه رۆژی هه‌ینی رابردوو له شاری به‌غدا كوژران".
هه‌روه‌ها له به‌یاننامه‌كه‌دا جه‌خت كراوه‌ته‌وه، "هه‌رسێ باڵیۆزه‌كه داوایان له سه‌رۆك وه‌زیران كردووه، به‌وه‌ی كه فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه چه‌كداره‌كانی عێراقه، تا ئه‌و كاته‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانێكی نوێ بۆ عێراق ده‌ستنیشان ده‌كرێت، پارێزگاری له خۆپێشانده‌ران بكات و رێككاری جدی و به‌په‌له‌ش بۆ لێكۆڵینه‌وه و به سزاگه‌یاندنی سه‌رجه‌م ئه‌و كه‌سانه بگرێته‌به‌ر كه له كوژرانی خۆپێشانده‌ران به‌رپرسن"، دووپاتیشیان كردووه‌ته‌وه، "رێگه به هیچ گروپێكی چه‌كداری نه‌درێت له ده‌ره‌وه‌ی كۆنترۆڵی ده‌وڵه‌ت كار بكات".
له درێژه‌ی به‌یاننامه‌كه‌ی سێ وڵاته ئه‌وروپییه‌كه‌دا ئاماژه به‌وه دراوه، "دیپلۆماتكارانی ئه‌وروپا به حكوومه‌تی عێراقیان راگه‌یاندووه، كه كار به جێبه‌جێكردنی ئه‌و بڕیاره بكات كه هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی ته‌نیا فه‌رمان له حكوومه‌ت وه‌ربگرن و رێگه نه‌دات هیچ چه‌كدارێكی ئه‌و گروپانه له شوێنی خۆپێشاندانه‌كان نزیك بكه‌ونه‌وه و هه‌ر كه‌سێكیش سه‌رپێچی ئه‌و فه‌رمانه‌ی كرد، لێپێچینه‌وه‌ی له‌گه‌ڵدا بكرێت و سزا بدرێت".
H.B