یه‌كێتی سووره له‌سه‌ر یه‌كلاكردنه‌وه‌ی پرسی كه‌ركووك و پێكهێنانی حكوومه‌ت به‌یه‌كه‌وه
K24- هه‌ولێر:
هەفتەی داهاتوو كه بڕیاره زۆربەی لایەنە سیاسیەکان کاندیدەکانیان بۆ پۆسته‌كان له كابینه‌ی نوێی حكوومه‌ت، پێشکەش بە مەسرور بارزانی, راسپێردراو بۆ پێكهێنانی كابینه‌ی نویی حكوومه‌ت بکەن, یەکێتی سورە لەسەر یەکلایکردنەوەی پۆستی پارێزگاری کەرکووك, له به‌رامبه‌ریشدا په‌رله‌مانتارێكی پارتیش ده‌ڵێت: ئەگەر یەکێتی نەهات, پارتی پۆستەکان بە بەتاڵی بۆ یەکێتی جێ دەهێڵێت, تا ئەو کاتەی دێتە ناو حکوومەت.
له‌مباره‌یه‌وه عه‌باس فه‌تاح، په‌رله‌مانتاری یه‌كێتی له په‌رله‌مانی كوردستان جه‌خت ده‌كاته‌وه، کەرکووك هێندەی پێکهێنانی كابینه‌ی نوێی حکوومەت لای یه‌كێتی گرنگە.
لە بارەی بژاردەی یەکێتیيش ئەگەر به‌ر له پێكهێنانی حكوومه‌ت پۆستی پارێزگاری کەرکووك یەکلايی نه‌كرایه‌وه، ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ی یه‌كێتی ده‌ڵێت: "به‌شدارینه‌كردنی یه‌كێتی له حكوومه‌ت كارێكی ئاسان نییه، بۆیه پێویسته هه‌نگاوه‌كان به‌و ئاراسته‌یه بن، كه یه‌كێتی له ده‌ره‌وه‌ی حكوومه‌ت نه‌مێنێته‌وه".
دووپاتیش ده‌كاته‌وه، "له‌كاتێكدا كه زۆربه‌ی ده‌نگه‌كانی كه‌ركووك هی یه‌كێتییه، بۆیه پێویسته بۆیه پێویسته هه‌وڵ بدرێت پرسی كه‌ركووك و پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكوومه‌ت به‌یه‌كه‌وه چاره‌سه‌ر بكرێن".
له‌كاتێكیشدا رێکەوتنی پارتی و یەکێتی لە رووی سیاسی و دابەشکردنی پۆستەکانەوە کۆتای هاتووە، ئەوەی ماوەته‌وه پۆستی پارێزگاری کەرکووکه، كه یه‌كێتی بەشداریکردنی لە حکوومەت بەستۆتەوە بە یەکلایکردنەوەی ئەم پۆستە.
له به‌رامبه‌ردا هیڤیدار ئه‌حمه‌د، پەرلەمانتاری پارتی دەڵێت: ئەگەر یەکێتی لە کاتی متمانەدان سیڤیەکانی پێشکەش نەکرد، پۆستەکانی بە بەتاڵی بۆیان جێ دەهێڵین، تا ئەو کاتەی دێنیە ناو حکوومەت.
دوو قۆناغ بۆ پێکهێنانی کابینەی نۆیەم ماون, ئەو دوو قۆناغەش پێشکەشکردنی سیڤی کاندیدی لایەنە بەشداربووەکانی حکوومەت و کۆبوونەوەی پەرلەمانە بۆ متمانەدان بە کابینەی تازە. بۆ ئەو دوو قۆناغەش یەکێتی خۆی یەکلايی نەکردوەتەوە, تاکە بژاردەش لە بەردەم یەکێتیدا مابيت, بەشدارینەکردنە لە حکوومەت, کە پەرلەمانتارێکیان ئەم بژاردەیە بە قورس دەزانێت.
H.B