دەزگا ئەمنییەکانی ھەرێمی کوردستان بەدوای ئەم داواکراوەدا دەگەڕێن
K24- هه‌ولێر:
سه‌باره‌ت به لێكۆڵینه‌وه‌كان له‌باره‌ی رووداوی ته‌قه‌كردنه‌كه‌ی دوێنێی شاری هه‌ولێر، راگه‌یه‌ندراوێك له لایه‌ن ده‌زگا ئه‌منییه‌كانه‌وه كه له په‌یجی " دژه تیرۆری کوردستان Kurdistan CT" بڵاوكراوه‌ته‌وه، وێنه‌ی كه‌سێكی داواكراو دانراوه و داوا له خه‌ڵكی كوردستان ده‌كرێت، هه‌ر كه‌سێك زانیاری له‌سه‌ر هه‌بێت ئاگاداری‌یان بكاته‌وه.
ده‌قی ئاگادارییه‌كه:
ئاگادارى هاووڵاتيانى هه‌رێمى كوردستان ده‌كه‌ينه‌وه كه لێكۆڵينه‌وه‌كان ده‌رباره‌ى رووداوه تيرۆريستييه‌كه‌ى دوێنێ 17ى ته‌مووز، كه بووه هۆى گیان لە دەستدانی سێ کەس به‌رده‌وامه.
ئه‌و كه‌سه‌ى كه وێنه‌كه‌ى بڵاوكراوه‌ته‌وه (ناوى مه‌زلوم دا‌غ)ـه، له‌دايكبووى ساڵى (1992)ـه و خه‌ڵكى شارى دياربه‌كره له توركيا، ناوبراو له‌لايه‌ن ده‌زگا ئه‌منييه‌كانى هه‌رێمى كوردستانه‌وه داواكراوه.
داوا له هاووڵاتيانى خۆشه‌ويست ده‌كه‌ين هه‌ر زانيارييه‌كيان هه‌بێت له‌باره‌ى ئه‌م تاوانباره، به‌زووترين كات ئاگادارى ده‌زگا ئه‌منييه‌كان بكه‌نه‌وه.
H.B