سه‌در داوای رێپێوانێكی ملیۆنی له عێراقییه‌كان ده‌كات
K24- هه‌ولێر:
موقته‌دا سه‌در، رێبه‌ری ره‌وتی سه‌در داوای سازكردنی رێپێوانێكی ملیۆنی به‌ره‌و پارێزگای كه‌ربه‌لا له عێراقییه‌كان ده‌كات و داواشی له به‌شداربووانی ئه‌و رێپێوانه كرد، درووشمی "بغداد حرة حرة يا فاسد اطلع بره" به‌رز بكه‌نه‌وه، واتا "به‌غدا ئازاده ئازاده گه‌نده‌ڵكار بۆ ده‌ره‌وه".
سه‌در ئه‌م داواكارییه‌ی له تویتێكدا له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر بڵاوكردووه‌ته‌وه و نووسیویه‌تی: "ئه‌ی عێراقییه‌كان "سائیرون" به‌ره‌و قیبله‌ی شۆڕشگیڕانی ئازادیخواز، به ئاپۆرایه‌كی ملیۆنیی رێكخراو بكه‌ونه رێ و چاوی خودا پارێزگاریتان لێ ده‌كات.. گه‌لی عێراق بكه‌وه رێ.. سوپای ئیمام بكه‌وه رێ.. بكه‌ونه رێ به‌رهه‌ڵستكارانی گه‌نده‌ڵی.. به پۆشینی كفه‌كانتان بكه‌ونه رێ و عێراقه‌كه‌تان به‌رز بكه‌نه‌وه".
سه‌در داوایكرد، "دروشمی رۆژی "ئه‌ربه‌عینییه" له پایته‌ختی چاكسازی حوسه‌ینی "كه‌ربه‌لا" به یه‌ك ده‌نگ به‌رز بكه‌نه‌وه و بڵێن: نه‌خێر نه‌خێر ئه‌مریكا.. نه‌خێر نه‌خێر ئیسرائیل.. نه‌خێر نه‌خێر گه‌نده‌ڵكار".
جه‌ختیشی له‌سه‌ر گرنگیی كۆتاییهێنانی زیاره‌تی "ئه‌ربه‌عینی" به دروشمی "بغداد حرة حرة يا فاسد أطلع بره"ی كرده‌وه و گوتی: "كه‌ربه‌لا ئه‌مانه‌تی ده‌ستی ئێوه‌یه".
H.B
— مقتدى السيد محمد الصدر (@Mu_AlSadr) October 15, 2019