هۆڵه‌ندا ئه‌ركه سه‌ربازییه‌كانی له عێراق هه‌ڵپه‌سارد
K24 – هه‌ولێر:
حكوومه‌تی هۆڵه‌ندا، بڕیاری دا ئه‌ركی تیمه سه‌ربازییه‌كانی له عێراق هه‌ڵپه‌سێرێت.
ئاژانسی هه‌واڵده‌ری رۆیته‌رز، بڵاوی كرده‌وه، ئه‌مڕۆ هۆڵه‌ندا ته‌واوی ئه‌ركه سه‌ربازی و خزمه‌تگوزارییه‌كانی خۆی له عێراق به هۆی هه‌بوونی پاساوی ئه‌منییه‌وه، هه‌ڵپه‌ساردووه.
هه‌ڵپه‌ساردنی ئه‌ركه‌كان، زیاتر ئه‌و تیمه سه‌ربازییانه ده‌گرێته‌وه، كه له هه‌رێمی كوردستان سه‌رقاڵی راهێنانن به هێزه ئه‌منییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و هێزی پێشمه‌رگه.
حكوومه‌تی هۆڵه‌ندا، ورده‌كاری له باره‌ی پاساوه ئه‌منییه‌كان نه‌خستووه‌ته‌ڕوو.
تیمی سه‌ربازیی هۆڵه‌ندا له هه‌رێمی كوردستان نزیكه‌ی 50 سه‌رباز ده‌بن.
پێش هۆڵه‌ندا، هه‌ریه‌ك له ئه‌ڵمانیا و ئه‌مه‌ریكا، به پاساوی هه‌بوونی گرژیی له ناوچه‌كه، ئه‌ركه‌كانی خۆیان له بواری راهێنانی هێزه ئه‌منییه‌كانی عێراق هه‌ڵپه‌سارد.
سه‌رچاوه: RT
ئ.ر