ئه‌مه‌ریكا بارگه‌ و بنه‌ی به‌ ته‌واوی ده‌پێچێته‌وه‌

فه‌رمانێكی نوێ له‌ پێنتاگۆنه‌وه‌

K24 – هه‌ولێر:

وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مه‌ریكا(پێنتاگۆن) فه‌رمانی ده‌ركردووه‌، سه‌رجه‌م هێزه‌كانی له‌ باكووری سووریا بكشێنێته‌وه‌. 

ئاژانسی هه‌واڵده‌ری فه‌ره‌نسی، فرانس پرێس بڵاویكرده‌وه‌، هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له‌ باكووری خۆرهه‌ڵاتی سووریا فه‌رمانیان له‌ پێنتاگۆنه‌وه‌ به‌ده‌ست گه‌یشتووه‌، بۆ ئه‌وه‌ی به‌ ته‌واوی باكووری سووریا چۆڵ بكه‌ن و بكشێنه‌وه‌.

به‌رپرسێكی سه‌ربازی ئه‌مه‌ریكا به‌ ئاژانسه‌كه‌ی راگه‌یاندووه‌، 1000 سه‌ربازی ئه‌مه‌ریكی باكووری سووریا به‌جێده‌هێڵن و ته‌نیا له‌ سه‌ربازگه‌ی ته‌نف، نزیكه‌ی 150 سه‌ربازێك ده‌مێننه‌وه‌.

ئه‌و به‌رپرسه‌ ئه‌مه‌ریكییه‌ باسی له‌وه‌شكردووه‌، ئه‌وان وه‌ك سه‌رباز ته‌نیا فه‌رمانه‌كانی سه‌رووی خۆیان جێبه‌جێ ده‌كه‌ن.