وەزیری نەوتی عێراق: رێککەوتنی نێوان هەرێم و بەغدا کاریگەری لەسەر بودجە دەبێت

"چاوەڕێی وەڵامی ئەرێنیی هەرێمی کوردستانین"

K24 – هه‌ولێر:

سامر غەزبان، وەزیری نەوتی عێراق لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، رێککەوتنی نەوتی لەنێوان هەرێمی کوردستان و بەغدا کاریگەری لەسەر بودجەی 2020ی عێراق دەبێت.

 گوتیشی، گفتوگۆکانی نێوان هەولێر  و بەغدا لەسەر رادەستکردنی 250 هەزار بەرمیل نەوت بە حکومەتی عێراق بەردەوامە و چاوەڕوانی وەڵامی ئەرێنی هەرێمی کوردستانین.

 ئاماژەی بەوەشدا، لە بودجەی 2020ی عێراق نرخی بەرمیلێک نەوت بە 50 دۆلار خەمڵێندراوە.

لە بودجەی ساڵی 2019ی عێراق، ناردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان مسۆگەر کراوە و حکوومەتی هەرێمی کوردستانیش دەیەوێت، بۆ بودجەی ساڵی 2020، شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان زیاتر مسۆگەر بکات.

H.J