ئه‌نه‌كه‌سه په‌یامێكی پیرۆزبایی ئاراسته‌ی مه‌سرور بارزانی كرد
K24 – هه‌ولێر:
ئه‌نجوومه‌نی نیشتمانی كورد له سووریا(ئه‌نه‌كه‌سه)، په‌یامێكی پیرۆزبایی ئاراسته‌ی مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كرد.
له په‌یامه‌كه‌دا هاتووه، متمانه‌یه‌كی زۆرمان به كه‌سایه‌تی به‌ڕێزتان هه‌یه و له‌و بڕوایه‌داین ئێوه ده‌توانن سه‌ركردایه‌تی ئه‌م قۆناغه بكه‌ن به تایبه‌تی له‌و ره‌وشه هه‌ستیاره‌ی كوردستان و عێراق پێیدا تێپه‌ڕ ده‌بن. ئێوه ته‌واوكاری رێگه‌ی پاراستنی ئه‌و ده‌ستكه‌وته دیموكراسیانه‌ن كه سه‌رۆك مه‌سعود بارزانی به‌ده‌ستیهێناون. كارده‌كه‌ن له پێناو گه‌شه‌پێدانی ئابووری كوردستان به تایبه‌تی دوای ئه‌وه‌ی سه‌قامگیری ئاسایش و ئارامیتان له ته‌واوی باشووری كوردستان چه‌سپاندووه.