كوێت داوا لە توركیا دەكات ئاستەنگییەكانی بەردەم وەبەرھێنان لابدات

كوێت و توركیا پەرە بە بازرگانی نێوانیان دەدەن

K24 - ھەولێر

سەرۆکی ئەنجوومەنی نەتەوەیی كوێت داوا لە ئەردۆغان دەكات، سەرجەم ئاستەنگییەكانی بەردەم وەبەرھێنانی كوێت لە توركیا لابدات.

بەگوێرەی بەیاننامەیەكی ئەنجومەنی نەتەوەیی، مەرزوق ئەلغانم سەرۆکی ئەنجوومەنی نەتەوەیی كوێت و شاندێكی پەرلەمان بە سەردانێكی فەرمی روویان لە ئیستانبوڵ كرد و لەلایەن رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆك كۆماری توركیاوە پێشوازیان لێكرا و لە كۆبوونەوەیەكدا كە تێیدا باس لە چەندین دۆسیەی گرنگ كرا.

ئەلغانم داوای لە سەرۆك كۆماری توركیا كرد كە ئاسانكاری زیاتر پێشكەش بە  كوێتییەكان بكات و سەرجەم ئاستەنگییەكانی بەردەم بازرگانان لابدات تاوەكو بتوانن روو لە توركیا بكەن و وەبەرھێنانی زیاتر ئەنجامبدەن و لە بەرامبەریشدا ئەردۆغان بەڵێنیدا كار لەسەر لادانی سەرجەم ئاستەنگییەكان بكات بۆ ئەوەی قەبارەی بازرگانی و ئابووری نێوان ھەردوو وڵات بەرزبێتەوە.

ھ.م