ده‌سته‌ی گه‌شتوگوزار به دوای هاووڵاتییه‌كدا ده‌گه‌ڕێت كه گله‌یی له نرخی شوێنه گه‌شتیارییه‌كان هه‌بوو
K24 - هه‌ولێر:
گوته‌بێژی ده‌سته‌ی گشتی گه‌شتوگوزاری هه‌رێمی كوردستان، بڵاویكردووه‌ته‌وه، هه‌ر كه‌سێك زانیاری له باره‌ی ئه‌و گه‌شتیاره هه‌یه كه له رێگه‌ی كوردستان 24ـه‌وه گله‌یی له نرخی شوێنه گه‌شتیارییه‌كان هه‌بوو، په‌یوه‌ندیان پێوه بكات.
نادر روستايى، گوته‌بێژی ده‌سته‌ی گه‌شتوگوزار، ده‌ستخۆشی له كوردستان 24یش ده‌كات و رایده‌گه‌یه‌نێت، هه‌ر كه‌سێك زانیاری له‌سه‌ر ئه‌و گه‌شتیاره هه‌یه، زانیاری‌یان پێبدات، بۆ ئه‌وه‌ی لێپرسینه‌وه له‌گه‌ڵ ئه‌و شوێنه گه‌شتیارییانه بكات كه نرخه‌كانیان به‌رزكردووه‌ته‌وه.
بڵاوكراوه‌ی گوته‌بێژی ده‌سته‌ی گشتی گه‌شتوگوزار
ئه‌و هاووڵاتییه پێشتر له به‌رنامه‌ی باسی رۆژی كوردستان 24 رایگه‌یاندبوو، 2 شیش کەباب بە 24 هەزار دینار بوو.
نادر روستايی دووپات له‌وه ده‌كاته‌وه، وه‌كو ده‌سته‌ی گشتی گه‌شتوگوزار، بەدواداچوون بۆ ئەم بابەتە دەکەن و سەرپێچیکار سزا دەدەن و ده‌ڵێت: "داواکارین ناونیشانی ئەم هاوڵاتیيە لای کێ هەیە با بۆمان بنێرێ، یاخود هاووڵاتیيەکە پەیوەندیمان پێوە بکات".
ئاماژه به‌وه‌شده‌كات، كه رۆژێك پێشتر له هه‌مان شوێنه‌كه بوونه و نرخه‌كان ئاسایی بوونه.
لێدوانی هاووڵاتییه‌كه له به‌رنامه‌ی باسی رۆژی كوردستان 24
ئ. م