پرۆسەی رادەستکردنی سیستمی ئێس-400ی رووسی بە تورکیا دەستیپێکرد

ئەنقەرە گوێی بە هەڕەشەکانی واشنتن نەدا

K24 – هه‌ولێر:

وەزارەتی بەرگری تورکیا بڵاویکردەوە، پرۆسەی رادەستکردنی سیستمی مووشەکی ئێس-400 دەستیپێکردووە و ئەنقەرە یەکەم کاروانی پارچەکانی سیستمەکەی وەگرتووە.

ئەم بڵاوکراوەیەی وەزارەتی ناوخۆی تورکیا لە کاتێکدایە، واشنتن چەند جارێک هۆشداریی داوەتە ئەنقەرە کە ئەو سیستمە رووسییە نەکڕێت بەوەی دژی بنەماکانی رێکخراوی ناتۆیە، بەڵام تورکیا سوور بوو لەسەر بڕیارەکەی و ئەمڕۆش پرۆسەی وەرگرتنی سیستمەکەی دەستپێکرد.

وەزارەتی بەرگری تورکیا لە ئاشکرایکردووە، کاروانی یەکەمی پارچەکانی سیستمەکە گەیندراوەتە فڕۆکەخانەی مورتەد لە ئەنقەرە.

پەیوەندی نێوان ئەمەریکا و تورکیا، دوای ئازادکردنی قەشەیەکی دەستەبەرکراوی ئەمەریکی لە تورکیا ئاسایی بوونەوەی بەخۆیەوە بینیووە، بەڵام ئەم هەنگاوە نوێیەی تورکیا، رەنگە سزای ئابووریی بەدوادا بێت کە هاوشێوەی سزاکانی پێشوو، بەهای لیرەی تورکی دادەبەزێنێت.

Hurriyet

H.J