كەشناسی: لە ھەندێك ناوچە بەفر دەبێت
K24 - ھەولێر
بەگوێرەی پێشبینیەكانی كەشناسی ئەمڕۆ لە زۆربەی ناوچەكانی ھەرێمی كوردستان باران دەبێت و لە ھەندێك ناوچەش بەفر دەبارێت.
بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی ھەرێمی كوردستان، پێشبینیەكانی بۆ كەشوھەوای 48 كاتژمێری داھاتوو راگەیاند، بەپێی پێشبینیەكانی كەشناسی ئەمڕۆ ئاسمانی ھەرێمی كوردستان ھەور و باران دەبێت و لە ناوچە شاخاوییە بەرزەكانییش بەفر دەبێت.
سەبارەت بە كەشوھەوای سبەی كەشناسی پێشبینی دەكات، رۆژی سێشەممە ئاسمان نیمچە ھەور بێت و لەناوچە شاخاوییەكان ھەوری تەواو دەبێت و باران بەشێوەی پچڕ پچڕ دەبارێت.