کۆنگرێسی ئەمریکا پرۆژە بڕیاری جینۆسایدی ئەرمەنەکانی پەسەند کرد
K24 - هه‌ولێر:
كۆنگرێسی ئه‌مه‌ریكا پرۆژە بڕیاری جینۆسایدی ئەرمەنەکانی پەسەند کرد، بەگوێرەی بڕیارەکە تورکیا بە جینۆسایدیکردنی ملیۆن و نیوێك ئەرمەنی تۆمەتبار دەکرێت.
تورکیا به به‌رده‌وامی ره‌تیده‌كاته‌وه ئه‌و تاوانه‌ی بخرێته پاڵ و ده‌ڵێت: "ئەرمەنەکان بەھۆی جەنگی جیھانی یەکەمەوە لە ساڵانی 1915 تا 1917 کوژراون".
پەسەند کردنی پرۆژە بریارەکە لەلایەن کۆنگرێسەوە لەکاتێکدایە، لیژنەی کاروباری دەرەوەی کۆنگرێسی ئەمریکا بەھۆی داگیرکارییەکانی توركیا لە سووریا و کوشتن و ئاوارەکردنی خەڵکی و تاقیکردنەوەی سیستمی بەرگری مووشەکی ئێس 400، پرۆژە بریاری سەپاندنی سزای بەسەر تورکیا پەسەند کرد.
هه‌موو ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی پیران به به‌ڵێ و پێشتریش ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران به 405 به‌ڵێ و 11 نه‌خێر، ده‌نگیان به ناساندنی جینۆسایدی ئه‌رمه‌نه‌كان داوه.