هه‌ولێر و به‌غدا دوو بژارده‌ بۆ رێككه‌وتن تاوتوێ ده‌كه‌ن

"هه‌ولێر و به‌غدا له‌ قۆناخی كۆتایی رێككه‌وتن نزیك بوونه‌ته‌وه‌"
kurdistan24.net

K24 - ھەولێر

وەزیرێکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت، گفتوگۆکانی هەولێر و بەغدا بەردەوامە و لیژنە تایبەتمەندییەکان کۆبوونەوەکانیان لە قۆناغی کۆتایدایە و بەم نزیکانە دەگەنە رێککەوتن و هەردوو حکوومەت سوورن لەسەر رێککەوتن. بڕیاردەری لیژنەی دارایی پەرلەمانی کوردستانیش ئەو دوو بژاردەیە ئاشکرا دەکات كه هەولێر و بەغدا لەسەر یەكێكییان هەوڵی رێککەوتن دەدەن.

پڕۆژە بودجەی عێراق بۆ ساڵی 2020 لە نێوان هەولێر و بەغدا لە گفتوگۆدایە، هەردوولا لیژنەی تایبەتمەندیان دیاری کردوە بۆ گفتوگۆ و سەرقاڵی دانانی میکانیزمەکانی رێکەوتنن، کۆبوونەوەکاینان لە هەولێر و بەغدا دوور لە چاوی میدیاکانە. ئایدن مەعروف، وەزیری هەرێم لە حکوومەتی هەرێمی کوردستان دەڵێت "هەردوولا خواستیان بۆ رێککەوتن هەیە و گفتوگۆکانیش بەردەوامە و بەم نزیکانە رێکدەکەون".

دوو بژاردە لە نێوان هەولێر و بەغدا گفتوگۆیان لەسەر دەکرێت، بژاردەی یەکەم رێککەوتنەکە بەو شێوەیە واژۆ بکرێت، کە لە یاسای بودجەی 2019 پەسەند کراوە، بژاردەی دووەميش ئەوەیە، هەولێر رۆژانە 250 هەزار بەرمیل نەوت رادەست بکات، بەڵام گەرەنتی پێدانی بودجەکەی هەبێت و میکانزمێک بۆ دانەوەی قەرزی کۆمپانیا نەوتیەکانيش بدۆزرێتەوە.

محەمەد سەعدەدین، بریاردەری لیژنەی دارایی پەرلەمانی کوردستان، بە كوردستان24ی راگەیاند: "لە ھەردوو ئەگەردا، مووچەی فەرمانبەرانی ھەرێمی كوردستان مانگانە دابەش دەكرێت و ئەم كێشەیە لە نێوان ھەولێر و بەغدا نامێنێت".

ھ.م