4 لێژنه‌ی هه‌میشه‌یی بۆ په‌رله‌مانی كوردستان زیاد ده‌كرێن
K24- هه‌ولێر:
ئەم ھەفتەیە سەرۆك و ئەندامانانی 4 لێژنە ھەمیشەیە تازەکەی پەرلەمانی کوردستان یەکلایی دەکرێنەوە و لە دانیشتنی داھاتووی پەرلەمانی کوردستان دەنگ لەسەر ناوەکانیان دەدرێت، کە بە پێی بەرکەوتەی ھەڵبژاردن سەرۆك و ئەندامان بەسەر فراکسیۆنەکان دابەشکراون.
له‌مباره‌شه‌وه چیا شه‌ریف، په‌رله‌مانتاری پارتی له په‌رله‌مانی كوردستان ده‌ڵێت: پێویستە لە ماوەی ٢٤ کاتژمێردا، فراکسیۆنەکانی پەرلەمان ئەندامیان بۆ ئەو 4 لێژنه‌یه بۆ سەرۆکایەتی پەرلەمان بنێرن، بۆ ئەوەی لە دانیشتنی رۆژی چوارشەممەدا دەنگ لەسەر سەرۆك و ئەندامانی ھەرچوار لێژنەکە بدرێت.
هه‌ر له‌م چوارچێوه‌یه‌دا رۆمیۆ هه‌كاری، سه‌رۆكی فراكسیۆنی هاوپه‌یمانی یه‌كێتی نه‌ته‌وه‌یی ده‌ڵێت، لەو چوار لێژنە نوێیە، سەرۆکی لێژنەی ئافرەتان بۆ پارتی، سەرۆکی لێژنەی ناوخۆ بۆ گۆران، سەرۆکی لێژنەی وەبەرھێنان و ئاوەدانکردنەوە بۆ یەکێتی و سەرۆکی لێژنەی کاروباری پەرلەمانیش بۆ یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان، کە بە پێی بەرکەوتەی ھەڵبژاردن بەسەر ئەو فراکسیۆنانە دابەشکراون.
بە زیادكردنی ئه‌و 4 لێژنەیە، ژمارە لێژنە ھەمیشەییەکانی پەرلەمانی کوردستان دەبێتە ١٩ لێژنە، کە بەھۆی بارگرانی لەسەر بەشێك لە لێژنەکان، کارەکانیان لە یەکتر جیاکراونەتەوە و وەکو لێژنەی سەربەخۆ دەناسێندرێن.
H.B