سه‌در: زه‌نگی سه‌ربه‌خۆیی و سه‌روه‌ریی لێیدا
K24 - هه‌ولێر:
موقته‌دا سه‌در، رێبه‌ری ره‌وتی سه‌در له هه‌ژمارى تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ره‌وه هه‌ڵوێستی خۆی له باره‌ی خۆپیشاندانه‌كانی عێراق راگه‌یاند.
سه‌در له تویته‌كه‌یدا ده‌ڵێت: "پیاوان و ژنان.. ئێستا كاتی نیشتمانه، زه‌نگی سه‌ربه‌خۆیی و سه‌روه‌ری لێیدا، ئایا ئێوه عاشقی نیشتمان نین؟".
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: "ئاماده بن بۆ سه‌ركه‌وتنی خۆشه‌ویسته‌كه‌تان، به‌ڵێنه‌كانتان مه‌شكێنن، مژده‌ی عێراقێكی سه‌ربه‌خۆ بده‌ن كه كه‌سانی باش فه‌رمانڕه‌وایی ده‌كه‌ن، نه‌ك گه‌نده‌ڵه‌كان".
وه‌ك میدیا عێراقییه‌كان باسی ده‌كه‌ن، مه‌به‌ستی سه‌در پشتگیریكردنی خۆپیشاندانی ملیۆنی سبه‌ی هه‌ینی 23/1/2020ـه له دژی بوونی هێزه بیانییه‌كان به‌تایبه‌تیش ئه‌مه‌ریكا له عێراق.
پێشتریش سەڵاح عوبەیدی، گوتەبێژی فەرمی موقتەدا سەدر رێبەری رەوتی سەدر ئاشکرای کرد، خۆپیشاندانی ملیۆنی لە ناوچەی چوارڕیانی زانکۆی بەغدا لە ناوچەی جادریە دەکرێت، بۆ ئەوەی کاریگەری بەسەر خۆپیشاندانی خەڵکەوە نەبێت.
— مقتدى السيد محمد الصدر (@Mu_AlSadr) January 23, 2020
ئ. م