ئه‌مه‌ریكا سزای سه‌ر به‌رپرسانی ئێران توندتر ده‌كات
K24 - هه‌ولێر:
وه‌زاره‌تی گه‌نجینه‌ی ئه‌مه‌ریكا سزای به‌سه‌ر 8 گه‌وره سه‌ركرده‌ی سوپای پاسدارانی ئێران‌دا سه‌پاند و هۆكاره‌كه‌شی بۆ خستنه خواره‌وه‌ی فڕۆكه‌یه‌كی بێ فه‌ڕۆكه‌وانی ئه‌مه‌ریكی گه‌ڕانده‌وه كه هه‌فته‌ی رابردوو له ئاسمانی گه‌رووی هورمز له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه خرایه خواره‌وه.
ئه‌و سه‌ركردانه‌ی سوپای پاسدارانی ئێران كه سزا نوێیه‌كان ده‌یانگرێته‌وه، هه‌ر یه‌كه له، عه‌لی ره‌زا ته‌گنسیری، فه‌رمانده‌ی هێزی ده‌ریایی سوپای پاسدرانه كه به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كانی وه‌زاره‌تی گه‌نجینه‌ی ئه‌مه‌ریكا هه‌ڕه‌شه‌ی داخستنی گه‌رووی هورمزی كردووه.
Rear Admiral Alireza Tangsiri, in a speech on the advent of the 39th anniversary of the liberation of Southwestern city of Khorramshahr from the military of former Iraqi dictator Saddam Hussain, reassured that Tehran is not after war but is fully prepared to defeat any aggression pic.twitter.com/q9RWQo4cjx
— Iran Embassy Dhaka, Bangaldesh (@IraninDhaka) May 25, 2019
یه‌كێكی دیكه‌یان ئه‌میر عه‌لی حاجیزاده، فه‌رمانده‌ی هێزی ئاسمانی سوپای پاسدرانه كه ئه‌مه‌ریكا به به‌رپرسی خستنه خواره‌وه‌ی فڕۆكه‌كه‌ی ده‌زانێ.
Brigadier General Amir Ali Hajizadeh, the commander of the #IRGC’s Aerospace Force, says that #Iran has gained the capability to export arms. pic.twitter.com/QMe9lt2uXv
— Press TV (@PressTV) November 29, 2018
هه‌روه‌ها محه‌مه‌د پاكپوور، فه‌رمانده‌ی هێزی زه‌مینی سوپای پاسدرانه و به‌هۆی رۆڵی له سووریا له‌لایه‌ن ئه‌مه‌ریكاوه به‌ر سزاكه كه‌وتووه.
هه‌روه‌ها 5 فه‌رمانده‌ی دیكه‌ی یه‌كه‌كانی ده‌ریاوانیی سوپای پاسدران به‌ر سزاكه كه‌وتوون.
The suicide bomber and two members of the terrorist group who killed 27 #IRGC personnel in SE #Iran had #Pakistani nationality: Brigadier General Mohammad Pakpour pic.twitter.com/PzSCFcZc5I
— Tasnim News Agency (@Tasnimnews_EN) February 19, 2019
رۆژی دووشه‌ممه 24/6/2019، دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا، واژۆی له‌سه‌ر مه‌رسومێك بۆ سزادانی ژماره‌یه‌ك به‌رپرس و سه‌ركرده‌ی ئێران كرد. ئه‌و سزا نوێیانه‌ش به‌هۆی خستنه خواره‌وه‌ی فڕۆكه‌یه‌كی ئه‌مه‌ریكی بوو كه رۆژی 20/6/2019 له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه خرایه خواره‌وه.
هه‌روه‌ها سزاكان، جگه له‌و 8 سه‌ركرده‌ی سوپای پاسداران، عه‌لی خامنه‌یی، رێبه‌ری باڵای شۆڕشی ئیسلامی ئێران ده‌گرێته‌وه. واشنتن به‌ڵێنیداوه ئه‌م هه‌فته‌یه سزای محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێرانیش بدات.