به ڤیدیۆ.. سوپای توركیا له عه‌فرین خه‌ریكی ئه‌م كارانه‌یه
K24 – هه‌ولێر:
چالاكوانانی مافی مرۆڤی كورد و سووریا، له رێی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانه‌وه چه‌ند گرته ڤیدیۆییه‌كی كاره‌كانی سوپای توركیایان له عه‌فرین بڵاوكرده‌وه و كه‌ناڵی (RT)ـی رووسیش ورده‌كاری كاره‌كانی توركیای له عه‌فرین ئاشكرا كرد.
وه‌ك له گرته ڤیدیۆیه‌كان ده‌رده‌كه‌وێت، سوپای توركیا خه‌ریكی درووستكردنی دیواری ئه‌منی، تێكدانی خانووی هاووڵاتیان، رووخاندنی دامه‌زراوه‌كان، له‌ناوبردنی باخه‌كانی زه‌یتوون و گۆڕینی ناوی شوێنه‌كان و به تورككردنی قوتابخانه‌كانه، وه‌ك ئه‌وه‌ی چالاكانی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان باسی ده‌كه‌ن.
له 8ی نیسان/ ئه‌پریلی 2019ه‌وه سوپای توركیا ده‌ستیكردووه به درووستكردنی دیواری جیاكه‌ره‌وه و له گوندی جلبلی هه‌ڵكه‌وتوو له دووری 8 كیلۆمه‌تر له باشووری رۆژهه‌ڵاتی سه‌نته‌ری عه‌فرین.
سوپای توركیا، ماڵی ده‌یان هاووڵاتی و ژماره‌یه‌ك دامه‌زراوه‌ی خزمه‌تگوزاری، ئه‌مباری ئاو، قوتابخانه‌ی گونده‌كه‌ی وێران كردووه و هه‌زاران دره‌ختی بڕیوه‌ته‌وه.
په‌یامنێری كه‌ناڵی (RT) رایگه‌یاند، سوپای توركیا له دوای داگیركردنی عه‌فرین له مارس/ ئازاری 2019، رێگه‌ی به هاووڵاتیان نه‌داوه بگه‌ڕێنه‌وه سه‌ر گونده‌كانیان و به‌و هۆیه‌وه چه‌ندین گوند چۆڵن.
گوتیشی: ئه‌گه‌ر ئه‌و دیواره ته‌واو بێت، عه‌فرین به ته‌واوی له سووریا داده‌بڕێت.
دیواره‌كه، تا ئێستا 2500 مه‌تری له گوندی جلبل و 400 مه‌تری له گوندی مریمین و 300 مه‌تریشی له گوندی كیماری شوێنه‌واری ته‌واو بووه و 3 مه‌تر به‌رزه.
كه‌ناڵه‌كه ئاشكرایكردووه، سوپای توركیا دیموگرافیای عه‌فرینی گۆڕیوه و %75ی خه‌ڵكه‌كه‌ی راگواستووه و خه‌ڵكی دیكه‌ی له جێگه‌یان نیشته‌جێ كردووه.
ئه‌وه‌شی ئاشكرا كردووه، سوپای توركیا ده‌ستیكردووه به تاڵانكردنی موڵكوماڵی هاووڵاتیان و له ناویشیاندا به‌رهه‌می زه‌یتوونی خه‌ڵكی ناوچه‌كه‌ی ده‌ستبه‌سه‌ردا گرتووه.
كه‌ناڵه رووسییه‌كه ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ڕوو، كه سوپای توركیا خه‌ڵك ده‌ڕفێنێت، به هه‌ڕه‌مه‌كی خه‌ڵك ده‌ستگیر ده‌كات و سیاسه‌تی ته‌ترین(به تورككردن)ی له قوتابخانه‌كان سه‌پاندووه و ناوی گونده‌كانی گۆڕیوه و ناوچه‌كه‌ی په‌یوه‌ست كردووه به ویلایه‌تی هاتای (ئه‌سكه‌نده‌روونه) و 200 بنكه‌ی سه‌ربازی و هه‌واڵگری له سنووری عه‌فرین كردووه‌ته‌وه.
په‌یامنێری كه‌ناڵی (RT) ئه‌وه‌شی باسكردووه، تا ئێستا 350 هه‌زار هاووڵاتی عه‌فرین ئاواره و ده‌ربه‌ده‌ر كراوون. هێشتا 50 هه‌زار هاووڵاتی كورد له‌و ناوچه‌یه و له ره‌وشێكی كاره‌ساتباردا ماونه‌ته‌وه و رۆژانه خه‌ڵكی كورد ده‌ڕفێندرێت.