"عادل عه‌بدولمه‌هدی بژارده‌ی یه‌كه‌می ئێران و ئه‌مه‌ریكا نییه"
رۆژنامه‌ی لۆس ئه‌نجلس تایمزی ئه‌مه‌ریكی له ژماره‌ی رۆژی پێنجشه‌ممه 11/10/2018 دا راپۆرتێكی بڵاوكردووه‌ته‌وه‌و ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه "عادل عه‌بدولمه‌هدی، بژارده‌ی یه‌كه‌می ئه‌مه‌ریكا و ئێران نییه و پێشبینی خۆیشی بۆ چوار ساڵی داهاتووی ره‌وشی عێراق خستووه‌ته روو".
رۆژنامه‌كه نوسیوویه‌تی "عادل عه‌بدولمه‌هدی، شاره‌زای ئابوورییه، ماوه‌ی چه‌ندین ساڵ له پاریس ژیاوه، دوای ساڵی 2004 گه‌ڕاوه‌ته‌وه عێراق و وه‌ك وه‌زیری دارایی و جێگری سه‌رۆك كۆمار و وه‌زیری نه‌وت كاریكردووه. یه‌كێك بووه له ئه‌ندامانی لیژنه‌ی نووسینه‌وه‌ی ده‌ستووری عێراق له ساڵی 2005 دا، ئێستا ته‌مه‌نی 76 ساڵانه و به‌ته‌مه‌نترین كه‌سایه‌تییه پۆستی سه‌رۆك وه‌زیران وه‌رده‌گرێت له دوای ساڵی 2003 وه، ئه‌گه‌ر كاروباره‌كان به پێچه‌وانه‌وه بڕۆن، ئه‌و ده‌ست له كاركێشانه‌وه به رێگا راسته‌كه ده‌زانێت وه‌ك ئه‌وه‌ی وه‌زیری نه‌وت بوو كردی".
ریناد مه‌نسوور، شاره‌زای كاروباری عێراق له په‌یمانگای( (chathamhouse بۆ توێژینه‌وه له له‌نده‌ن به رۆژنامه ئه‌مه‌ریكییه‌كه‌ی گوتووه: "ماوه‌یه‌ك عادل عه‌بدولمه‌هدی له‌ناو مه‌یدانی سیاسی‌دا بوو، ئه‌و وه‌ك شیوعییه‌كی پێشوو و دواتر به‌عسی و پاشتر ماركسی و دوایی ئیسلامی شیعی ناسراوه، هاوڕێیه‌كی نزیكی كورده، خاوه‌ن رێزه له بازنه‌یه‌كی فراواندا، بۆیه زۆر سه‌خته بزانرێت له‌نێوان ئه‌و ھێز و لایه‌نانه‌دا چۆن ئه‌مبه‌ر و ئه‌وبه‌ری كردووه".
هه‌روه‌ها گوتوویه‌تی: "راسپاردنی عادل عه‌بدولمه‌هدی وه‌ك كاندیدی یه‌كلاییكردنه‌وه بووه، كه‌سێكه له‌ناو زۆرینه‌ی هێز و لیسته‌كاندا قه‌بووڵكراوه، كوتله گه‌وره‌كانی په‌رله‌مان له‌ناویاندا سه‌در پاڵپشتی ده‌كه‌ن، كوتله‌كه‌ی هادی عامریش كه له ئێرانه‌وه نزیكه به هه‌مانشێوه، پاشان به ره‌زامه‌ندی مه‌رجه‌عییه‌تێكی باڵای ئایینی وه‌ك عه‌لی سیستانی دیاریكراوه".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، ته‌نانه‌ت دوو دوژمنه‌كه (ئێران و ئه‌مه‌ریكا) كه زۆربه‌ی جار پۆستی سه‌رۆك وه‌زیران وه‌ك پێگه‌یه‌ك بۆ ململانێكانیان به‌كارده‌هێنن، وه‌ك خاڵێكی به‌رامبه‌ر بوون له یارییه‌كه‌دا عادل عه‌بدولمه‌هدییان قه‌بووڵكردووه، بۆیه بژارده‌ی یه‌كه‌می ئه‌مه‌ریكا و ئێرانیش نییه".
سجاد جیاد، له په‌یمانگای واشنتن بۆ سیاسه‌تی رۆژهه‌ڵاتی نزیك ده‌ڵێت: "عادل عه‌بدولمه‌هدی به‌ڵێنی چاكسازیی داوه، به‌ڵام ئه‌وه ئامانجه گه‌وره‌كه‌ی ئه‌و هاوپه‌یمانێتیانه نییه كه بۆ كاندیدكردنی هاوكارییان كرد".
جیاد ده‌ڵێت: "زۆرینه‌ی ئه‌و حزبانه دژی ئه‌و چاكسازییانه‌ن كه عادل عه‌بدولمه‌هدی بانگه‌شه‌ی بۆ ده‌كات، وه‌ك كه‌مكردنه‌وه‌ی خه‌رجی و كه‌مكردنه‌وه‌ی ژماره‌ی فه‌رمانبه‌ران له داموده‌زگاكانی ده‌وڵه‌ت و ئه‌ندامانی ھێزه ئه‌منییه‌كان و كاركردن له‌گه‌ڵ رێكخراوه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان بۆ راكێشانی سه‌رمایه‌ی بیانی بۆ وڵات".
شرۆڤه‌كارێكی دیكه به‌ناوی زه‌ید به رۆژنامه‌كه‌ی گوتووه: "بوودجه‌ی داهاتووی وڵات وه‌ك یه‌كه‌م تاقیكردنه‌وه ده‌بێت بۆ عادل عه‌بدولمه‌هدی، ئه‌گه‌ر ده‌ست بۆ ئه‌و جومگانه ببات، له په‌رله‌مان رووبه‌ڕووی نه‌یارێتییه‌كی گه‌وره ده‌بێته‌وه، چونكه په‌رله‌مان له ئه‌ندامانی ئه‌و هێز و حزبانه پێكهاتوون كه زۆرترین كاریان بۆ به‌رژه‌وه‌ندییه كه‌سێتی و حزبییه‌كانیانه، ئه‌گه‌ر له بوودجه‌دا ره‌چاوی ئه‌و به‌رژه‌وه‌ندیانه نه‌كرابێت، زۆر ئه‌سته‌مه له په‌رله‌مان بۆی تێپه‌ڕێنن".
له به‌رامبه‌ردا جیاد گوتوویه‌تی: "دوای شه‌ڕی داعش، عێراقییه‌كان ده‌یانه‌وێت وڵاته‌كه‌یان به سه‌رۆكایه‌تی عادل عه‌بدولمه‌هدی بگه‌ڕێته‌وه بۆ رۆڵی میحوه‌ریی خۆی له ناوچه‌كه‌دا، چوار ساڵی داهاتووش له‌سه‌ر ململانێی مانه‌وه ناوه‌ستێت، به‌ڵكو په‌یوه‌سته به گۆڕانكاری و بنیاتنانه‌وه، شه‌ڕ كۆتایی هاتووه و ئێستا كاری كاركردنه".