ئافرەتان به‌ بوونی 3 وه‌زیری ئافرەت له‌ كابینه‌ی نوێ خۆشحاڵن

چاویان له‌ رۆڵی زیاتره‌
kurdistan24.net

K24 - سلێمانی:

گرووپی باڵانسی جێندەر، بوونی 3 وەزیری ئافرەت لە کابینەی نۆیەمی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بە ھەنگاوێکی گرنگ دەزانێت و پێیوایە، رێژەی ئافرەت لە حوکمڕانی لە ھەرێمی کوردستان بەراورد بە عێراق باشترە. 

ئه‌و گرووپه‌ داواش دەکەن، بە شێوەیەکی گشتی لە دامەزراوەکانی حکوومەتدا، بەشداری بە ئافرەت بکرێت.

بوونی سێ وەزیری ئافرەت لە کابینەی نۆی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بە بۆچوونی ژنان دۆخی سیاسیی نەك تەنھا ژنان بەڵکو دۆخی سیاسی ھەرێمی کوردستانیش بەرەو ھەنگاوی زیاتر دەبات، لە ھەمان کاتدا ژنانی لایەنە سیاسیەکان پێیانوایە لەگەڵ پێدانی سێ وەزارت بە ژن پێویستە  ژنان لە نێو پۆستە حکوومیەکان زیاتر رۆڵیان  پێبدرێت.

ژنانی ھەرێمی کوردستان لە مێژووی خەباتیاندا لە ژێر رووناکی دوونیا بینینیان بۆ پێکەوە  ژیانێک کە بتوانرێت ئەو کێشانەی کە بەدرێژەی  مێژوو وەك  گرێ کوێرەیەك لەبەردەم بەشێکی زۆری ھەنگاوەکانیان  بووە، دایەنەوێت لە رێگەی  بەشداری کردنیان لە کایە  سیاسيیەکان بیکەنەوە.

لە کابینەکانی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان تەنھا لە دوو کابینەیاندا ژنان توانیویانە سێ وەزارەت بەدەست بھێنن، ئەویش کابینەی پێنج و کابینەی نۆیە، به‌ڵام داواکاری ژنان تەنھا پێدانی پۆست بە ژنان نیيە بەڵکو دایەنەوێت ژنان رۆڵێکی ژنانەیان لە نێو ئەو پۆستانە ھەبێت تا بتوانن بە ئایدیاکێکی ژنانە دەسەڵاتەکانیان بەکار بھێنن.