هەسەدە هەواڵێکی وەزارەتی بەرگری تورکیا رەتدەکاتەوە

هەسەدە هەواڵێک بە درۆ دەخاتەوە

K24 – هه‌ولێر:

وەزارەتی بەرگری تورکیا کەمێک لەمەوپێش بڵاویکردەوە، شارۆچکەی سەرێ کانی خستووەتە ژێر کۆنتڕۆڵی خۆی، بەڵام هێزەکانی سووریای دیموکرات، هەسەدە، ئەو هەواڵەی رەتکردەوە.

لە بڵاوکراوەیەکدا، هەسەدە ئاشکرایکردووە، جیهادییەکانی ئەحرار ئەلشەرقییە هەوڵیاندا رێگای سەرەکی سەرێکانی داگیر بکەن، بەڵام هێرشەکەیان تێکشکێنراوە و رێگاکە لە ژێر کۆنتڕۆڵی هێزەکانماندایە و ئارام و کراوەیە.

ئاماژەی بەوەشداوە، جیهادییەکان هێرشیانکردووەتە سەر هاووڵاتیانی مەدەنی و ژمارەیەک قوربانی هەیە.

روونیشیکردەوە، سەرێ کانی بەرگری دەکات و جەنگ بەردەوامە.

H.J