ژینگه‌ی پیس منداڵان تووشی نه‌خۆشی ترسناك ده‌كات
K24 – هه‌ولێر:
توێژینه‌وه‌یه‌كی نوێ ده‌ریخستووه، پیسبوونی ژینگه به گشتیی و دووكه‌ڵی ئۆتۆمبێل به تایبه‌تی شێوه‌ی مێشكی منداڵ ده‌گۆڕێت.
توێژه‌ران تێبینیان كردووه، ناوه‌ندی رێژه‌یی نه‌خۆشییه عه‌قڵییه‌كان و دواكه‌وتنی گه‌شه و فێربوون و هاوكات تووشبوون به ته‌نگه‌نه‌فه‌سی و قه‌ڵه‌وی له ناو ئه‌و منداڵانه‌ی نزیكن له رێگه خێرا و سه‌ره‌كییه‌كان په‌ره‌ی سه‌ندووه.
توێژه‌رانی زانكۆی سینسیناتی له رێگه‌ی به‌كارهێنانی وێنه‌گرتنی ده‌ماره خانه‌وه توانیان به‌و ئه‌نجامه بگه‌ن، كه مێشكی ئه‌و منداڵانه‌ی له ژینگه‌ی پیسدان و ئه‌وانه‌ی له ژینگه‌ی پاكدان زۆر جیاوازه.
ئه‌وه‌شیان بۆ ده‌ركه‌وتووه، پیسبوونی ژینگه له مه‌ودای دووردا زیان له قه‌باره و كێشی مێشكی مرۆڤ ده‌دات. ئه‌گه‌ری مه‌ترسییه‌كانی ته‌نگه‌نه‌فه‌سی، نه‌خۆشییه‌كانی دڵ و سییه‌كان و شه‌كره تووشی مرۆڤ ده‌كات.
رێكخراوی ته‌ندرووستی جیهان رایگه‌یاندووه، هه‌موو ساڵێك به هۆی پیسبوونی هه‌واوه، 700 هه‌زار منداڵ گیان له‌ده‌ستده‌ده‌ن.
سه‌رچاوه: RT