کۆمپانیای مایکرۆسۆفت پاڵپشتییەکانی بۆ windows7 راگرت

لە بڕی ویندۆز 7 دەتوانن ویندۆز10 دابەزێنن

K24 - ھەولێر

لەمڕۆوە کۆمپانیای مایکرۆسۆفتی ئەمەریکی پێشکەشکردنی پاڵپشتییە هونەرییەکانی بۆ سیستمی بەگەڕخستنی ویندۆوز 7 راگرت، ئەوەش بە واتای ئەوە دێت بەکاربەرانی ئەو سیستمە هیچ پاڵپشتییەکی پێوسیتیان دەستناکەوێت بۆ رووبەڕووبوونەوەی ڤایرۆس و بەرنامە زیانبەخشەکان.

بەکاربەرانی مایکرۆسۆفت لە بڕی ویندۆز 7 دەتوانن ویندۆز10 دابەزێنن، بۆ ئەمەش کۆمپانیای مایکرۆسۆفت ئەو سیستمە  بە خۆڕایی پێشکەش بە بەکاربەرانی دەکات.

بە گوێرەی داتاکانی نێت ئەپلیکەیشن، 32.7% کۆمپیوتەرەکانی جیهان بە سیستەمی ویندۆ7 بەکاردەهێنن، و دوای بەکارهێنەرانی ویندۆز 10 دێت کە ژمارەی بەکاربەرانی 900 ملیۆن کەسی تێپەڕاندووە.

ھ.م