"پێویسته‌ كورد زیاتر له‌ به‌غدا نزیك ببێته‌وه"

بۆ دۆخی عێراق داوای یه‌كگرتوویی له‌ كورد ده‌كرێت
kurdistan24.net

K24 - هه‌ولێر:

له‌ باره‌ی دۆخی عێراقه‌وه‌، عارف قوربانی نووسەر و رۆژنامەنووس بە پێویستی دەزانێت کورد لەم دۆخەی ئێستادا زیاتر لە بەغدا نزیکبێتەوە و لە نزیکەوە چاودێری دۆخەکە بکات. 

لە بەرامبەردا زیرەك کەمال کە کەسایەتیەکی سیاسیە پێیوایە ئەو یەکڕیزیەی ئێستا لە ھەرێمی کوردستان ھەیە، وایکردووە پەیامەکانی سەرکردایەتی سیاسی کورد بە ناوی ھەموو خەڵکی کوردستان بگاتە بەغدا. 

لە نزیکەوە پەیامی ھەولێر گەیەندرایە بەغدا، ئێستا لای سەرۆکایەتيیەکانی عێراق و لایەنە سیاسيیەکانی ئەو وڵاتە، ھەڵوێستی ھەرێمی کوردستان لەسەر پێشھاتەکان روونترە، پێشنیازیش دەکرێ لەم دۆخە ھەولێر زیاتر قوڵببێتەوە ناو رووداوەکانی بەغدا و سکرتاریەتێکی ھەمیشەیی کە نوێنەرایەتی تەواوی خەڵك و لایەن و پێکھاتەکانی کوردستان بکات، لە بەغدا دابمەزرێت.

شارەزیان پێیانوایە ئەو یەکگووتاریە بەرامبەر رووداوەکانی عێراق لە ھەرێمی کوردستان ھەیە، پەیامی ھەرێمی کوردستانی روونتر کردووە، بە پێویستیشی دەزانن ئەو یەکگووتاریە پارێزراو بێت و کۆکردنەوەی لایەنە سیاسیەکان لەسەر یەك مێز، بەرامبەر ھەر رووداوێکی لە ناکاو نەخوازراو بەردەوامبێت.

سەرکردایەتی سیاسی کورد بۆ ھەموو ئەگەرێکی نەخوازراو ئامادەیە، رێگاکانی رووبەرووبوونەوەی ھەر مەترسیەکێش نەخشێندراون، لە سەرەتای دروووستبوونی گرژیەکانیش، تەئکید لە پاراستنی مافە دەستووريیەکانی گەلی کورد و مانەوەی حکوومەتی ئێستای عێراق کراوەتەوە.